له‌ناو دوكانێكی گۆشتفرۆشتندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی مۆرنه‌كراودا گیراو دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نییه. به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ناو دوكانی گۆشتفرۆشی (یاسین ره‌باتی) له‌نزیك بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو (دۆلاره‌كه) چاویان به چه‌ند كیلۆیه‌ك گۆشتی بێ مۆر كه‌وتووه‌و دوای پشكنین له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و بڕه گۆشته گۆشتی به‌ستووه‌و به‌نیاز بووه به گۆشتی فرێش بفرۆشرێت. به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڕیاردرا ئه‌و دوكانی گۆشتفرۆشه بۆ ماوه‌ی (7) رۆژ دابخرێت و دۆسییه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت. به‌پێی بڕیاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ئاسایشی ئابووری سلێمانی به هه‌موو جۆرێك مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو له هه‌موو دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشت قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر گۆشتفرۆشێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات روبه‌رووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌ورووه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕینی گۆشتدا دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه گۆشته‌كه مۆركراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له‌رێگه‌ی ئاژه‌ڵی نه‌خۆشه‌وه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤ. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure