هەندێک هەڵەی باو لە شێوازی ڕاهێنانی مناڵاندا لە لایەن دایک و باوکەکانەوە دێته ئاراوە کە ڕاستەخۆ لەسەر داهاتووی ئەم مناڵانه کاریگەری دائەنێت. لە درێژەی ئەم بابەتەدا ئاماژه به 3 هەڵەی باو ئەکەین کە ئەنجام دانەکەیان ئەگەری داهاتوویەکی باش لە مناڵەکانتان زەوت ئەکات. 1- دایک و باوکەکان هەموو پێداویستییەک بۆ مناڵەکانیان دابین ئەکەن و هیچیان لێ چاوەڕوان ناکەن. ئەم شێوازی ڕاهێنان و پەروەردەیه مناڵ تەوەزەل ئەکات و ئیتر لە بەرامبەر هیچ بابەتێکدا خۆی به بەرپرس نازانێت. کەوابوو واباشترە به پێی تەمەن و ئەو لێهاتووییانەی وا مناڵ لە خۆی نیشانی ئەدات ئەرک و بەرپرسایەتی پێ بسپێرین. 2- دایک و باوکەکان تەنیا سۆز و خۆشەویستی بەرامبەر مناڵەکەیاندا ئەنوێنن و لە نیشان دانی دەسەڵاتی خۆیاندا لاوازن. ئەوان هەوڵ ئەدەن به کەمی ئەرک و بەرپرسایەتی به مناڵەکانیان بسپێرن و ناتوان لە بەرامبەر ئەواندا بڵێن "نا". لە دۆخێکی ئاوەهادا مناڵ هەرچی وتی ئەبێ بێ ئەملاولاو جێبەجێ بکرێت و ئەمەش کێشە بۆ داهاتووی مناڵەکە دروست ئەکات. 3- دایک و باوکەکان ناتوانن پرەنسیپ و بایەخەکانی خۆیان بچەسپێنن و کەسایەتی مناڵ زۆرتر لە ژێر کاریگەری کەشی دەروەی خێزان دایه. بەڵام ئەبێ وشیار بین کە ئەم بابەته لە سەردەمی ئێستادا کە جیهانی ئینتەرنەت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەموو قوژبنەکانی گرتووە، مەترسییەکی زۆر ئەخاته سەر پەروەردەی مناڵان.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure