هه‌رمێ.. ئه‌و خۆراكه‌ی سوودی زۆره‌و زیانی نیه د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكا بۆ زانستی خۆراك هاوكات ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكا بۆ پزیشكی وه‌رزش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا گرنگترین سووده ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رمێی خستووه‌ته‌ڕوو. گرنگترین سووده‌كان: *پاككردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان له‌ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه. * خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی كۆلیسترۆڵ. *ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی فشاری خوێن و ڕێگریكردن له به‌رزی فشاری خوێن و باشتر كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی به‌رزی زه‌غت. *خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌كره‌و یارمه‌تیدانی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا، میوه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره. *ڕێگریكردن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ئه‌دات له‌كاتی ڕێجیم. *خۆپاراستن له گرژبوونی ماسولكه‌كان و نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی جومگه‌كانی له‌ش. *به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس. *میوه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ منداڵان و ساوای ته‌مه‌ن كه‌متر له یه‌ك ساڵ (پاش لابردنی توێژاڵی ده‌ره‌وه‌و ناوكه‌كه‌ی). *یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ خانمانی دووگیان و شیرده‌ر. *چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ پێست و مووه‌كانی قژو چاو و ددان. *نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهێزی و یارمه‌تیدانی خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه. خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure