4/8/2019 10:14 AM

کاتژمێرە نوێیەکەی ئاپڵ پێویستی به مۆبایلی زیرەک نییه

کۆمپانیای ئاپڵ لە درێژەی پەردەلادان لە چەند ئایفۆنی نوێ، ئاپڵ واچێکی خستە ڕوو کە ئیتر پێویستی به مۆبایلی زیرەک نییه. ئەم کاتژمێرە سیستەمی LTEـیش ساپۆرت ئەکات و هەروەها ئەتوانن ڕاستەوخۆ گوێ لە مۆزیک بگرن و پەیوەندی تەلەفوونی بکەن.

 

خێرایی ئەم کاتژمێرەی ئاپڵ لە براورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووو بەرز بۆتەوە و ئەکرێ تا 2 گێگا بایت داتای تێدا جێگیر بکرێت. ئەندازیارانی کۆمپانی ئاپڵ باس لەوە ئەکەن کە پیلی ئەم کاتژمێرە ئەتوانێ 18 سەعات به بێ شەحن کردنەوە ئیش بکات.

 

ئاپڵ هەروەها باس لەوە ئەکات کە بۆ جێگیر کردنی سیستەمی ئینتەرنەتی LTE هەوڵێکی زۆری داوە و به جێی کەڵک وەرگەرتن لە ئەنتێنێکی ئاسایی، شاشەی کاتژمێرەکەی کردووە به ئەنتێن. هەرچەند کاتژمێرێکی لەم چەشنه پێشتر لە لایەن سامسۆنگەوە خراوەته ڕوو بەڵام نزمی کوالیتی پیلەکەیان ئەبووە هۆی دڵساردی کڕیارانی ئەم بەرهەمه، بەڵام ئەبێ چاوەڕێ کەین بزانین ئەم گوتەیەی کۆمپانیای ئاپڵ واته "18 کاتژمێر ئیش کردن به بێ شەحن کردنەوە" تا چ ڕادەیەک ڕاسته.

نرخی ئەم کاتژمێرە کە لە مانگی سیپتامبەرەوە ڕەوانەی بازار ئەکرێت، 399 دۆلارە. به هاتنی ئەم مۆدێلە نوێیه، نرخی زنجیرەکانی پێشوو (زنجیرەی یەک) بۆ 249 دۆلار دائەبەزێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved