د.تیشك محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و گه‌شه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چۆن دایكان و منداڵان ده‌زانن گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌یان ته‌واوه یان نا. د.تیشك نووسیویه‌تی: پێویسته له‌هه‌ر سه‌ردانێكدا پێوانه‌ی درێژی جه‌سته یان باڵا‌و كێش و چێوه‌ی سه‌ری منداڵه‌كه بكرێت و بخرێته‌سه‌ر چارتێكی تایبه‌ت به گه‌شه. هه‌روه‌ها نووسیویشیه‌تی: بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی دواكه‌وتنی گه‌شه‌و باڵا، پێویسته ئه‌م پێوانه‌كردنانه به شێوه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ڕێكبخرێت (واته بینینه‌وه‌ی منداڵه‌كه له چه‌ند سه‌ردانێكدا). ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، كاتێك بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی منداڵه‌كه له شیر یان خواردنه‌وه وه‌ریئه‌گرێت وه‌ك پێویست نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ره‌تا كێشی داده‌به‌زێت پاشان كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر گه‌شه‌ی باڵا‌و ئینجا چێوه‌ی سه‌ر. هه‌روه‌ها وه‌رنه‌گرتنی وزه‌ی پێویستیش بۆ گه‌شه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، له‌وانه: *كه‌می وزه به‌هۆی نه‌گونجانی شیریان جۆری خواردنه‌وه. *هاننه‌دان و گرنگی پێنه‌دانی منداڵ بۆ خواردن. *ئه‌و منداڵانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان هه‌یه بۆ (نموونه لاوازی دڵ) جه‌سته‌یان پێویستی به بڕێكی زیاتری وزه هه‌یه بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست. خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure