5/8/2019 10:10 AM

سووده‌كانی مۆز

مۆز، میوه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌تامه‌، توانای هه‌یه‌ بۆ رێكخستنی رێژه‌ی فشاری خوێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.عبیر ا‌بو رجیلی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی diet of the town تایبه‌تمه‌ندییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی مۆزی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێت: مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پۆتاسیۆم كه‌ پارێزگاری ده‌كات بۆ رێكخستنی هاوسه‌نگی جه‌سته‌، یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ رێكخستنی فشاری خوێن و پارێزگاری ده‌كات له‌ ته‌ندروستی دڵ. هه‌روه‌ها مۆز یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردن و دروستكردنی كۆلاجین.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، گه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی كه‌می خوێنی هه‌بێت، ئامۆژگاری ده‌كه‌ین رۆژانه‌ یه‌ك مۆز بخوات، چونكه‌ مادده‌ی ئاسن له‌ جه‌سته‌دا به‌رزده‌كاته‌وه‌و ریشاڵی گرنگی تێدایه‌و هه‌ست به‌ تێربوون ده‌كه‌یت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت وه‌رزش بكه‌ن به‌وپێیه‌ی ئه‌م میوه‌یه‌ نابێته‌ هۆی زیادبوونی كێش.

خاك - سه‌لار مه‌جید
س: سیدتی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved