كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی له شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه حه‌مه شوان كه‌مال خاوه‌نی كتێبخانه‌ی "ئه‌مازۆن بووك" ڕاگه‌یاندووه: سه‌عات 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 7-8 كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن بووك له شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه كه تایبه‌ته به زمانی ئینگلیزی. وتیشی: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یان ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و منداڵانه‌ی كه خولیای زمانی ئینگلیزین و داهاتیان كه‌مه خۆبه‌خشانه فێری ئینگلیزی ده‌كرێن، هه‌روه‌ها وتیشی: خولی ڕاهێنان و پێگه‌یاندنی گه‌نجانی سه‌ركرده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. حه‌مه شوان كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شوێنه‌كه كراوه ده‌بێت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ڕۆژانه بێن له‌وێ دیالۆگ به زمانی ئینگلیزی بكه‌ن و هاوكاتیش ده‌بێته شوێنێك بۆ بیانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێن له‌وێ دیبه‌یتی كلتووری ڕێكبخه‌ن. خاوه‌نی كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن بووك وتیشی: له‌و كتێبخانه‌یه‌ك كتێبه‌كانی ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی ده‌ستده‌كه‌وێت و 30% داشكان بۆ كتێبه‌كان ده‌كرێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure