لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌و پاش دووجار پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین. له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌گومانی خراپبوون، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر (1500) كارتۆن خورمادا له‌جۆری (الحقیقی)دا گیراوه‌و نموونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین. پاش دووجار پشكنین، به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵاامی به (بۆ خواردن و به‌كارهێنان ناشێت) داوه‌ته‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و خوارمایه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوبراوه. جێی باسه، لیژنه‌ی عه‌لوه، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه چاودێری هاتن و خستنه‌بازاڕی سه‌وزه‌و میوه‌و ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كات له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره مه‌وادێكی خۆراكی خراپ و له‌پێناو ته‌ندروستی هاووڵاتیان، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوودا گرت، كه به شێوه‌ی قاچاخ و نایاسایی و ناته‌ندروست له‌ناو لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگردا كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هێنرابوونه هه‌رێمی كوردستان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure