تیشكی خۆر پێكهاته‌یه‌كی فیزیكی گرنگه‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی به ژیانی رۆژانه‌وه هه‌یه، هاوكات یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی رووه‌ك و مرۆڤ و گیانله‌به‌ر هه‌یه، به‌ڵام راده‌ی گه‌یشتنی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه‌و به‌مه‌ش پله‌ی گه‌یشتنی بۆ هه‌ر شوێنێك به‌پێی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی كاریگه‌ری و پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م بابه‌ته زانستییه‌دا ده‌مانه‌وێت باسی بكه‌ین، راده‌ی گه‌یشتنیه‌تی به مرۆڤ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست، كاتێك ره‌نگی پێستی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی چه‌ندین خانه له پێستداو كۆمه‌ڵێك ره‌نگی وه‌ك (ره‌ش، سپی، ئه‌سمه‌ر، سور)، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ده‌ماره‌كان له له‌شدا. زۆرجاریش تیشكی خۆر ده‌بێته هۆی سوتانی ئه‌و پێسته به‌هۆی بوونی ره‌نگی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی له تیشكی هه‌تاودا ده‌بێته هۆی سوتانی به شێوه‌یه‌ك پێسته‌كه هه‌ڵبدات و توێغێكی سپی هه‌ڵبدات یان ببێته هۆی بڵقبوونی پێسته‌كه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure