6/8/2019 05:27 PM

کاتێک لە خەو هەستان تا یەک کاتژمێر مۆبایلەکەتان مەکەنەوە

زۆربەی کەسەکان کاتێک لە خەو هەڵئەستن یەکەم کارێک کە ئەنجامی ئەدەن ئەوەیە کە مۆبایلەکەیان بکەنەوە و سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن و ئیمەیلەکەیان چێک بکەن.

بەڵام ئەبێ ئەوەش بزانن ئەگەرچی مۆبایل خزمەتگوزارییەکی زۆر پێشکەشی ئێوە ئەکات بەڵام هەندێک جار حاکمێکی خراپیشە. 80%ـی بەکارهێنەرانی مۆبایل ماوەی 15 خولەک پاش ئەوەی لە خەو هەڵئەستن لە ناو جێگاکەیان دان و خەریکی سەیر کردنی مۆبایلەکەیانن و ئەوەش کێشەگەلێکی گەورە ئەهێنێتە ئاراوە.

 

یەکەم ئەوەیکە پاش هەستان لە خەو کاتێک لەگەڵ قەبارەیەکی زۆر لە زانیاری و هەواڵ ڕووبەڕوو ئەبنەوە، سترێس و دڵەڕاوکەیەکی زۆر دروست ئەبێت.

ڕێک وەک ئەوەی سەرەتای بەیانی کۆمەڵێک کەس به بێ هاوئاهەنگی ڕوو بکەنە ماڵەکەتان. دواتر بەفیڕۆ دانی کاتێکە کە به باشترین کاتی ماوەی ڕۆژ دێتە ئەژمار.

کاتێک ئێوە مۆبایل بەکار ئەهێنن مێشک مادەی دۆپامین بەرهەم ئەهێنێت و تووشی چێژێکی نەخوازراو ئەبن.

مێشک کەم کەم خوو ئەگرێت بەم چێژە نەخوازراوە و لە سەرجەمی ماوەی ڕۆژدا مۆبایلەکەتان کراوەیە و دەرفەتی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئیشەکانی ڕۆژانه نامێنێتەوە. وەرزش کردن و خواردنی نانی بەیانی و نووسینی بەرنامەی ڕۆژانه و قسه کردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان ئەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیه چارەسەر بکات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved