6/8/2019 05:31 PM

هیۆندای پالیسسیدی 2020، هەرزان و سەرنجڕاکێش

گەر به شوێن ئۆتۆمبێلێکی گەورە و لۆکسەوەن و حەزیش ناکەن پارەیەکی ئەوتۆش بۆ کڕینەکەی سەرف بکەن، هیۆندای جۆری پالیسیدی 2020 باشترین بژاردەیه. ئەم ئۆتۆمبێلە لەوانەیه لە سەرەتاوە سەرنجڕاکێش نەبێ بەڵام کە بیبینن ڕوانگەتان ئەگۆڕدرێت.

لە پێشەوە گڵۆپە LEDـەکان کە به شێوەیەکی باریک و درێژ دیزانیان بۆ کراوە و لەگەڵ ئەو گڵۆپە خڕانەی وا لە ژێرەوەدا جێگیر کراون و پێیان دەگوترێ چاوی دوو دانەیی کرۆکۆدیل، به گشتی روخسارێکی جوانیان بەم ئۆتۆمبێلە بەخشیوە. هەروەها کورسی و باقی کەرەسەکان لە باشترین مەتریال دروست کراون. شاشەیەکی 10.3 ئینچی کە بۆ زانیاری وەرگرتن و بڵاو کردنەوە فیلم و مۆزیک بەکار دێت ڕوخسارێکی جوانی به ناوەوە بەخشیوە و هەر دوو سیستەمی ios و androidـیش ساپۆرت ئەکات.

 

وەشانی لیمیتێدی ئەم مۆدێلەی هیۆندا کۆمەڵێک ئۆپشن لە خۆی ئەگرێت کە سەرنجڕاکێشن و بریتین لە: هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە لە دوورەوە، داخستن و کردنەوەی دەرگاکان لە دوورەوە، ئاپڵ واچ و گۆگڵ واچ. هیۆندا پالیسید خاوەنی بزوێنەرێکی 6 سیلەندەرییه به قەبارەی 3.8 لیتر  و ئەتوانێ 291 ئەسپەهێز وزه بەرهەم بهێنێت.

 

هەروەها کێسی گێڕێکی 8 دانەیی ئەم وزەیه هاوکات بۆ هەر چوار تایە 21 ئینچییەکەی ئەگوازێتەوە. نرخی وەشانی سەرەکی ئەم مۆدێلەی هیۆندای31,550 دۆلارە بەڵام ئەم نرخه بۆ وەشانی لیمیتێد لەوانەیه تا 46,400 دۆلار بەرز ببێتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved