6/8/2019 07:04 PM

شیعرێکی شاعیری ئازەری سەید عیمادەدینی نەسیمی

 

وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی

 مزگەوت و مەیکەدە و کەعبە و و بتخانە یەکە
ئەی وێڵی ڕێی کوچەکەی ئێمە، خانە یەکە
گەرچی هەرکەس بەجۆرێ لەم جامی ئەزەلە مەستە
چاوی مەستی تۆ شایەتە کە پەیمانە یەکە
ڕوخسار و ئادەم و حەوا لەڕاستیدا داوە
گەر لە ئینسان گەیشتووی، بزانە کە "دانە" یەکە
ئەگەر فەرقێ لە ڕوخسارەکانا هەبێ چ باک
ئاگر و شەمع و شەو و مەجلیس و پەروانە یەکە
هەر کەس لەڕووی سیفەتەوە ناوێکی هەیە دەنا
موفلیس و موحتەشەم و عاقڵ و دێوانە یەکە
چاوی خێل کە بە خەتا یەکێک بە دووان ئەبینێ
بەوەدا دیارە کە دڵ و دڵبەر و جانانە یەکە
وەک "نەسیمی" تەڵەبی گەنجی بەقا کە بە یەقین
چ پادشاه و چ دەروێش، لەم مەنزڵە وێرانە یەکە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved