ناوه‌كانی كورته ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی وه‌رگیراو له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌نرا. به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، ناوه‌كانی كورته ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی وه‌رگیراو له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌نرا. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا پێكهاتوو له "جه‌واد حاته‌می"، "حوسێن شێخولئیسلامی"، "نادره توركه‌مانی"، "سوهه‌یل موه‌فه‌ق" و "حامید جه‌عفه‌ری" و له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێكهاتوو له "جه‌ماڵ ئومید"، "محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م"، "د.رائید فه‌ریدزاده"، "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری" و "حامید سوله‌یمان زاده" به رێژه‌ی 12 ئه‌نیمه‌یشێن له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و به رێژه‌ی 11 ئه‌نیمه‌یشێن له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵیانبژاردووه كه ناوه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌مپێیه‌ی خواره‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت: ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌م لاو و ئه‌و لا" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "لیدا فه‌زلی" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی" "كه‌لاف" له ده‌رهێنانی "مه‌لیحه غوڵام زاده" و به‌رهه‌مهێنانی "سه‌یدجه‌واد حوسێن‌نیژاد". "ئه‌و سه‌گه‌ی كه نه‌خۆش بوو" له ده‌رهێنانی "په‌روین ته‌جوید" و له به‌رهه‌مهێنانی "بنكه‌ی بارهێنانی هزری منداڵان و مێرمنداڵان". "دانیشتووانی نهۆمی سێهه‌م" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "مه‌هناز یوسفی". "خواردراو" له ده‌رهێنانی "موحسین ره‌زاپوور" و له به‌رهه‌مهێنانی "هاله موئه‌دبیان" و "موحسین ره‌زاپوور" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی". "سیمی شه‌شه‌م" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "به‌هرام عه‌زیمی" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی". "زه‌ر زه‌ری كاكوڵ زه‌ری" له ده‌رهێنانی "مه‌هین جه‌واهێریان" و له به‌رهه‌مهێنانی "بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵان". "به‌رده سپییه‌كان" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "فاتمه حه‌سه‌نی" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی". "یه‌كی دیكه" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "سارا ته‌بیب‌زاده". "فڕفڕه" له ده‌رهێنانی "شێوا مموته‌حین" و له به‌رهه‌مهێنانی "سیما مومته‌حین" به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی". "چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی كه لێوی نه‌بوو" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "میلاد شاه‌جانی" "جه‌بیر" له ده‌رهێنانی "رێحانه میرهاشمی" و له به‌رهه‌مهێنانی "ئه‌شكان ره‌هگوزه‌ر"، "ئارمان ره‌هگوزه‌ر" و "ئیحسان عه‌لیڕه‌زا ره‌هگوزه‌ر". ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی "6:01" له ده‌رهێنانی "سێرگئی ریابۆف" له وڵاتی روسیا. "هه‌وری"Cloudy له ده‌رهێنانی "فیلیپ دیرلاك" و "سۆزانا كاپۆڤا" له وڵاتی كرۆڤاسی. "دۆ ئیز تاك" Du iz Tak له ده‌رهێنانی "گالێن فات" له وڵاتی ئه‌مریكا. "هه‌نگاوه‌كانی شه‌وانه" Night walks له ده‌رهێنانی "لیزت یۆپایت" له كۆماری لێتۆنی. "كلكی به‌رازی و پیاوی خه‌واڵوو" Pigtail and Mr.Sleeplessness له ده‌رهێنانی "ئیدمۆندز جانسۆنز" له كۆماری لێتۆنی. "پله‌نكتۆن" Plankton له ده‌رهێنانی "گۆستاف لیندستۆرم" له وڵاتی به‌ریتانیا. "شه‌یتانۆكه‌ی شێوه‌كار" Snail the painter له ده‌رهێنانی "مانۆئێلا ماستراكۆ" له وڵاتی كرۆڤاسی. "باله‌كۆلاره" The Kite له ده‌رهێنانی "مارتین ئیسماتانا" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا. "رێگاكانی گورگ" Wolf Paths له ده‌رهێنانی "ۆوڤیته داكال" و "نائۆمی والێنتینی" له وڵاتی چیك. "میوه‌كانی هه‌وره‌كان" Fruits of Clouds له ده‌رهێنانی "كاترینا كارانكۆڤا" له كۆماری چیك. "كینكاكۆ جی؛ منداڵی گه‌ڕه‌كی ئێمه" Homies: Kinkaku-ji له ده‌رهێنانی "ویكتۆر ئازیۆف" له وڵاتی روسیا. سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ‌و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure