7/8/2019 05:46 PM

فیلمێک دەربارەی ژیانی ئەلفێس برێسلی

کۆمپانیای Warner Bros رایگەیاند کە فیلمێکی دەربارەی ژیانی (ئەلفێس برێسلی) گۆرانیبێژی کۆچکردووی ناوداری جیهانیی بەرهەمهێناوە.فیلمەکە دەهێنانی (باز لۆرمان)ەو (ئۆستن باتلەر) رۆڵی کەسێتی ئەم هونەرمەندە جیهانییە دەگێڕێت.شایانی باسە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەودارێکی زۆری دەنگی ئەلفێس برێسلی چاوەڕێی ئەوەن بێبەش نەبن لەبینینی ئەم فیلمە. بەڵام کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە ئەوەشی راگەیاندووە کە تائێستا ناویان بۆ فیلمەکە دانەناوەو رەنگە ساڵی 2021 نمایشبکرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved