كاوه حاجی عه‌زیز له چواره‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژدا، واته ساڵی 1999 ئه‌و كاته به‌نده ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای فێستیڤاڵ بووم هه‌ر ئه‌و ساڵه بوو كه بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی بۆ هه‌ر سێ بواره‌كه (شیعر، چیرۆك، لێكۆڵینه‌وه) بڕی سه‌د هه‌زار دیناری سویسری ته‌رخان كرابوو. نامه‌وێ زۆری له‌سه‌ر بڕۆم ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك به خوێنه‌وارانی بڵێم: ده‌سته‌ی باڵای فێستیڤاڵ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو متمانه‌یه‌ك له‌لای نووسه‌رانی سه‌رجه‌م كوردستان دروست بكات تا به‌شداری فێستیڤاڵه كه بكه‌ن، بۆیه هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵا له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆدا بووین له‌گه‌ڵ نووسه‌ران. من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه سیامه‌ند هادی-م ده‌ناسی په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد چیرۆكێكی ده‌ستنووسم به ناونیشانی (ئه‌و ژووره‌ی هاوڕێكه‌م خۆی تیاكوشت) لێوه‌رگرت، هه‌تا خۆی زۆر دردۆنگ بوو له به‌شداریكردنی فێستیڤاڵ بگره به چیرۆكه‌كه‌ش وه‌لێ من زۆرم لێ‌كرد و یه‌كسه‌ر سێ نوسخه‌م لێ كۆپی كرد و دامه ده‌ست ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن. لیژنه‌كه له سێ كه‌س پێكهاتبوو وه‌ك نهێنییه‌ك كه‌سیان به كاری یه‌كتریان نه‌ده‌زانی. هه‌رسێكیان كه‌سانی به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموونی بواری چیرۆك و نووسین و فه‌رهه‌نگی كوردی بوون، به كوردییه‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه بریتی بوون له (حسێن عارف، ره‌ئوف بێگه‌رد، شێرزاد حه‌سه‌ن). دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه بۆ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م ( به تێبینی خۆیانه‌وه)، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له كوردستاندا، خه‌ڵات وه‌ك (پاره) دابه‌شبكرێت. له‌لای هه‌رسێكیان سیامه‌ند هادی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنابوو، ئه‌و ده‌مه ده‌مویست سیامه‌ند ئاگادار بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی كه مامۆستا بوو له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ئیدی هه‌رچۆنێك بوو خه‌به‌رم بۆ نارد كه ده‌بێ رۆژانی فێستیڤاڵ ئاماده‌بێت. ئه‌مه وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌كه و هیچی تر، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بوو كه زۆری پێ خۆش بوو بزانێ ئه‌م چیرۆكنووسه كێیه؟ به‌هه‌رحاڵ وتی هه‌ر كه‌سێ بێ گرنگ نییه ئه‌گه‌ر خۆی هیلاك بكات و باش بخوێنێته‌وه دڵنیام یه‌كێك ده‌بێت له‌و چیرۆكنووسانه‌س كه مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی به شانازییه‌وه باسی ده‌كات. خۆڵه‌مێشی ناوداره‌كان وه‌ك خولیایه‌كی خۆم موتابه‌عه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌م ده‌كرد كه له دوای ئه‌و خه‌ڵاته‌وه نووسیبوونی. نوێترین به‌رهه‌می وه‌ك كتێب و چاپی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵێك چیرۆك بوون به ناونیشانی خۆڵه‌مێشی ناوداره‌كان كه هه‌شت چیرۆك له‌خۆ ده‌گرێ. بێگومانم له‌وه‌ی سیامه‌ند به باشی ئاگای له هونه‌ری كوردییه به گشتی و چیرۆكی كوردی به تایبه‌تی. ده‌زانێت چۆن ده‌نووسێ بگره ئه‌زمونێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه به هه‌قه‌ت ده‌توانم بڵێم له‌م كۆ چیرۆكه‌دا به‌های مرۆڤی كوردمان له رووداوه قێزه‌ونه‌كان نیشان ده‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێمه به جۆرێكی دی چاوه‌ڕوانی لێده‌كه‌ین. له‌وه گه‌یشتم كه لای سیامه‌ند چیرۆك ته‌نها شێوازێكی تاكه‌كه‌سی له ناوه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه نییه و گێڕانه‌وه‌ی وه‌سفی و به ده‌وری بازنه‌یه‌كی جوغزاوی لێوان‌لێو له فه‌لسه‌فه و تێڕوانینی وشك بگره فه‌نتازیا و خه‌یاڵی ئه‌ندێشاوی نین و رووبه‌ڕووی چه‌ند كاره‌كته‌رێك ده‌بینه‌وه خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای كوردستان به‌ئاگا ده‌كات و حوكمێكی ره‌هایمان ده‌داتێ و له یه‌قینی ئه‌و رووداوانه‌دا دڵنیا ده‌بینه‌وه، بگره بۆ زۆر ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ی تر په‌لكێشمان ده‌كات هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات كه چێژ له چیرۆكه‌كان وه‌ربگرین. ده‌توانم بڵێم ئیحایه‌كی رۆمان به‌سه‌ر ده‌قه‌كانییه‌وه ده‌بینرێ! هه‌رچه‌ند دواجار به بڕوای من ناونیشانی چیرۆكه‌كان لابه‌ریت به سه‌لیقه و مه‌فهومێكی تر واده‌زانی رۆمانێكت خوێندۆته‌وه چونكه رووداوه‌كان و خودی كاره‌كته‌ره‌كان بۆ ئه‌م رۆژگاره زۆر لێك نزیكن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure