10/8/2019 02:58 PM

خوێ؛ بەسوود یان زیان بەخشە؟

مرۆڤ هەر لە کۆنەوە بۆ ئەوەی تام ببەخشێت به خواردنەکانی خوێی بەکار هێناوە. بەڵام لە ئێستادا به هۆی ئەوەی باس لە زیانەکانی ئەکەن لەوانەیه گرنگیەکەی کەوتبێته پەراوێزەوە. لەم مەجالەدا ئاماژه به هەندێک لە تایبەتمەندییە بەسوودەکانی خوێ ئەکەین.

١-ئێش و ئازاری دەم و ددان

شوردنی دەم و ددان به ئاو و خوێ زۆر باوە و لە ڕاستیدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دەم و ددان هەیه

٢-بەرگیری کردن لە هاتنی ئاوی لووت

چاکسازی سیستەمی هەناسەدان لەو کاتانەی وا مرۆڤ سەرمای بووە، یەکێک لە تایبەتمەندییه بەسوودەکانی خوێیه. ئەم شێوازه لە باری ئابووریشەوە زۆر بەسوودە.

٣-ماندوویەتی قاچ

گیراوەی ئاوی گەرم و خوێ باشترین بژاردەیه بۆ کەم کردنەوەی ماندوویەتی قاچ. یەکێک لەو ماتریالانەی لە پێکهاتەی خوێدا بوونی هەیه مانیزیۆمە کە بۆ پتەو کردنی ماسولکەکان زۆر کاریگەرە.

٤-ئازاری قورگ

غەرغەرە پێکردنی ئاو و خوێ یەکێک لە باشترین شێوازەکانە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری قورگ و به کەمترین ماندوو بوون ئەتوانن تەندروستی خۆتان دەستەبەر بکەن.

٥-زەردی ددان

هەندێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە بەکارهێنانی ئەو هەویری ددانانەی وا سۆدایان تێدایه بۆ سپی کردنەوەت ددان باشترن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved