10/8/2019 03:01 PM

کادیلاکی جۆری CT6-V؛ وزەخانەیەکی زەبەلاح

تا ساڵێک لەمەوبەر، بزوێنەری V8 تەنیا لە ژێر بۆنیتی دوو بەرهەمی کادیلاک واته سکالید و CTS-Vـدا ئەدۆزرایەوە. بەڵام کاتێک CT6-V لە 2018ـدا پەردەی لەسەر لادرا، دۆخەکە گۆڕانی بەسەردا هات. ناوی ئەم بزوێنەرە نوێیه "بلاک‌وینگ"ـە و خاوەنی 8 سیلەندەرە بە قەبارەکەی 4.2 لیتر.

ئەم بزوێنەرە لە لایەن کۆمپانیای جێنێرال مۆتۆرزەوە به تایبەت بۆ کادیلاک بەرهەم دێت. بزوێنەری CT6-V توانای بەرهەمهێنانی 550 ئەسپەهێز وزه و 850 نیۆتۆن‌مەتر زەبری هەیه و ئەم وزە زەبەلاحه لە لایەن کێسی گێڕێکی 10 دانەیی ئۆتۆماتەوە بۆ هەر چوار تایەکە ئەگوازرێنەوە.

کە ئۆتۆمبێلەکە تاو ئەدەین سەرەتا سستییەکی زۆر بچووک هەست پێ ئەکرێ بەڵام پاش چرکەکەک یان کەمتر، هێزی و توانای خۆی دەرئەخا و لە هەموو جادە و ڕێگایەکدا ئۆپشنەکانیمان بۆ ئەخاته ڕوو. بۆ وێنه سیستەمی دابەش کردنی وزە به سەر دوو دیفرانسییەڵەکەیدا کە به پێی کەش‌وهەوا جیاوازە. مەتریاڵی بەکارهاتوو بۆ سەرجەم بەشەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئەم قەمەرە رێکوپێکەی کادیکاک کوالیتی باشیان هەیه.

 

CT6-V ئەگەرچی به بەراورد لەگەڵ مێرسێدێس بێنزی AMG s63  کە هەمان تایبەتمەندی هەیه، وزەیەکی کەمتر بەرهەم ئەهێنێت بەڵام ئەبێ ئەوەش لەبەر چاو بگرین کە نرخی سەرەکی ئەم کادیلاکە لە 92,790 دۆلارەوە دەست پێ ئەکات. بەڵام ئەو مێرسێدێسەی قسەی لەسەر کرا نرخەکەی (به بێ ئۆپشنی زیادی) لە 150هەزار دۆلارەوە دەست پێ ئەکات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved