10/8/2019 03:04 PM

یەکگرتوویی دنیای تەکنەلۆجیا له دژی 8chan

کۆمپانیا ناسراوەکانی جیهانی ئینتەرنێت به دابڕان و پشتیوانی نەکردن لە سایتی 8chan کە تۆمەتی پرۆپاگاندا بۆ تێرۆریزمی لەسەرە، بەتەمان ئەم سایته لە ناو ببەن.

 

8chan تۆڕێکی کۆمەڵایەتییه و کەسانی ڕەگەزپەرەست و تۆندئاژۆ زۆریان حەز لێیەتی و بابەتەکانی خۆیان لەم سایتەدا پۆست ئەکەن. ئەم کەسانه بۆ ئەوەی شوناسیان دەرنەکەوێ پاش ماوەیەکی کەم بابەتەکانیان ئەسڕنەوە بەڵام هەر لەم ماوە کەمەشدا ئەتوانن هزری ڕەگەزپەرستی برەو پێ بدەن. ئەم سایته لە ساڵی ڕابردوو و پاش هێرش کردن بۆ سەر مزگەوتەکەی نیۆزیلەندا ناوبانگی دەرکرد. لەو کاتەدا و بەر لە هێرشەکە، کەسە تێرۆریستەکە هەندێک بابەتی لەسەر ئەم تۆڕە بڵاو کردبۆوە و ئێستاش بکەرانی دەسرێژ کردنەکەی "ئێل پاسۆ" و "ئۆهایۆ" کارێکی هاوشێوەیان ئەنجام داوە.

 

ڕۆڵی ئەم سایته لە نانەوەی ئاڵۆزی و توندوتیژیدا گەیشتۆتە ئاستێک کە چەند رۆژ لەمەوبەر کۆمپانیای "کلۆدفلەر" کە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە DDoS ئەپارێزێت، پشتگیرییەکانی خۆی لەم سایته ڕاگرت. پاشان 8chan ڕووی کردە کۆمپانیای BitMitgate کە به نیسبەتی کلۆدفلەر سێرڤێری کەمترە و دواتر ئەو کۆمپانیایەش وازی لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەم سایتە هێنا. لە پاش ئەم دوو کۆمپانیایه، کۆمپانیای Tucows ئەم سایتەی بایکۆت کرد و بووە هۆی ئەوەی 8chan لەسەر تۆری ئینتەرنێت نەمێنێت.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved