11/8/2019 09:50 AM

شاومی جۆری بلەک شارکی ٢ـی پرۆ خرایە ڕوو

ناوە گەورەکانی جیهانی کۆمپیتەر و مۆبایل لە ئێستادا سەرنجێکی تایبەتی ئەدەنه بەشی گەیم و ئەو ئۆپشنانەی بۆ سەرقاڵ کردنی بەکارهێنەران بەسوودن. کۆمپانیای شاومی هاوشێوەی ئەیسۆس و  ریزێر لە ڕیزی ئەو جۆرە ناوانە دایه.

بۆ ئەم مەبەسته شاومی، پەردەی لەسەر مۆبایلێک لاداوە کە بۆ گەیم زۆر گونجاوە. ئەم مۆدێلەی شاومی کە لە چەشنی ئەلمینیۆمه خاوەنی شاشەیەکی 6.39 ئینچیه. ئەم مۆدێلە لە سێ جۆردا ئەخرێته ڕوو.

 

یەکەمیان ڕامەکەی 8 گێگابایت و بیرگەکەی 128 گێگابایته. دووهەمیان ڕامەکەی 12 گێگابایت و بیرگەکەی 128 گێگابایته و سێهەمیان هەمان ڕامی 12 گێگابایتی لەسەر جێگیر کراە بەڵام بیرگەکەی 256 گێگا بایتە. کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە 48 مێگاپیسڵە و کامێرای سێڵفییەکەی (پێشەوە) به توانستی 20 مێگاپیسڵەوە وێنه تۆمار ئەکات. پیلی شاومی بلەک شارکی ٢ـی پرۆ 4000 میلی ئەمپێرە و شەحن کەرەوەیەکی خێرای 27 "وات"ـیش ساپۆرت ئەکات.

 

ئەم مۆبایلە سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 9 و بلۆتوسی وەشانی 5ـی لەسەر جێگیر کراوە و لە دوو ڕەنگی ڕەش و خۆڵەمێشیدا ئاراستەی بەکارهێنەران ئەکرێت. نرخی شاومی بلەک شارکی 2ـی پرۆ 450 یۆرۆیه.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved