11/8/2019 09:58 AM

دڵەڕاوکێ بە باکتریاکانی ڕیخۆڵە چارەسەر ئەکرێت

ئەو کەسانەی کە دڵەڕاوکێ ئەزموون دەکەن لەوانەیە بکرێت بە ڕێکخستنی میکرۆئۆرگانیزمەکانی ناو ڕێخوڵەیان لە ڕێگەی خواردنەکانەوە یارمەتییان بدرێت کە لە دڵەڕاوکێ ڕزگاریان بێت.دڵەڕاوکێ لەناو ئەو کەسانەدا باوە کە نەخۆشیی دەروونی یان کێشەی جەستەییان هەیە، بە تایبەت لەو نەخۆشییانەدا کە پەیوەندییان بە سترێسەوە هەیە. توێژینەوەکانی پێشوو دەریدەخەن کە یەک لەسەر سێی خەڵک لە ماوەی ژیانیاندا دڵەڕاوکێ ئەزموون دەکەن.

توێژینەوەکان دەڵێن کە ڕێکخستنی میکرۆبایۆتای ڕێخۆڵە –چەندین تریلیۆن میکرۆئۆرگانیزم لەناو ڕیخۆڵەدا کە زۆر ئەرکی گرینگ لە کۆئەندامی بەرگری و مێتابۆلیزبدا بە دابینکردنی مادەخۆراکییەکان و ڤیتامینەکان ڕادەپەڕێنن-  دەتوانێت لە ڕێکخستنی ئەرکەکانی مێشکدا لە ڕێگەی شتێکەوە بە ناوی "تەوەری ڕیخۆڵە-مێشک"ەوە یارمەتیدەر بێت.

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە دەکرێت نەخۆشییە دەروونییەکان بە یارمەتیی ڕێکخستنی میکرۆبایۆتای ڕێخۆڵە چارەسەر بکرێن بەڵام بەڵگەیەکی ئەوتۆ بۆ ئەو شتە لەبەر دەستدا نییە.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو گریمانەیە، گرووپێک لە توێژەران پێداچوونەوەیان بۆ ٢١ توێژینەوەی دیکە کرد کە سەرجەم لەسەر ١٥٠٣ کەس کرا بوون. بە گشتی لەو ٢١ توێژینەوەیە، ١١ دانەیان ئەوەیان پیشان دابوو کە ڕێکخستنی مایکرۆبایۆتای ڕیخۆڵە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر لابردنی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ هەیە. هەرچەند بەشێک لە توێژینەوەکان پێیان وا بوو کە ئەو شێوازە ناتوانێت یارمەتیدەر بێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved