ۆنی مۆریسۆن كۆچی دوایی كرد تۆنی مۆریسۆن، خاوه‌نی رۆمانی شینترین چاو كه یه‌كه‌م خاتوونی ره‌شپێسته خه‌ڵاتی نۆبڵی بواری ئه‌ده‌بی به‌ده‌ست هێنابێت، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. كه‌س‌و كاری خاتوو تۆنی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به كۆچی ئه‌و ئازیزه‌یان رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی له‌ده‌ستدانی تۆنی ئازارێكی قورسه، به‌ڵام دڵیان به‌وه خۆشه كه به‌شی خۆی ژیاوه‌و ژیانێكی جوانیشی هه‌بوو، له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌یه له كۆتایی ته‌مه‌نیدا ماوه‌یه‌كی زۆر به نه‌خۆشییه‌وه نه‌مایه‌وه. تۆنی خاوه‌نی چه‌ند رۆمانێكه له‌وانه، بیلۆڤید، گۆرانی سۆلۆمۆن‌و شینترین چاو و چه‌ند كتێبێكی تر‌و ساڵی 1993 خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ كۆی به‌رهه‌مه‌كانی پێ به‌خشرا، دواتریش خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ری بۆ رۆمانی بلیۆڤید به‌ده‌ست هێناوه. رۆمانی رۆمانی بیلۆڤید باس له‌وه ده‌كات له كاتی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكادا ژنێك منداڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فی نه‌كرێت‌و ده‌رنه‌كرێت، پاشان ده‌یه‌وێ خۆی بكوژێت به‌ڵام ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و فریا ناكه‌وێ، تا كۆتایی ژیانیشی تارمایی منداڵه‌كه‌ی ده‌ست له به‌رۆكی به‌ر نادات.
خاك-ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure