به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له وه‌رزی هاویندا حاڵه‌تێكی سروشتییه، به‌ڵام بۆ دانیشتوانی ئه‌وروپا ده‌بێته جێگه‌ی مه‌ترسی. چونكه زۆرجار ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵك. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌وروپای خۆرئاوا له‌م هاوینه‌دا جارێكی‌تر هاوینی (2003) هێنایه‌وه یادی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه كه به‌هۆی گه‌رماوه له‌و ساڵه‌دا ده‌یان هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌رچه‌نده شه‌پۆله‌كانی گه‌رما شتێكی نامۆ نییه له ئه‌وروپادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه له سه‌ره‌تای هاویندا بێت كه ده‌زگاكانی به‌هاناوه‌چوونی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان بخرێنه دواپله‌ی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ڵنگارییه. ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ به‌ته‌نها ئه‌وروپای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی ویلایه‌ته‌كانی (هیند)یشی گرته‌وه‌و له ویلایه‌تێكی وه‌كو به‌هار له باكوری هیندستان به‌هۆی گه‌رمای زۆره‌وه كه له هه‌ندێك ناوچه (50) پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاند به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. كه‌واته بۆچی شه‌پۆله‌كانی گه‌رما ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵك؟ ده‌بێت مرۆڤ چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له گه‌رما بپارێزێت؟ له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی نائاسایی ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات؟ پێویسته سه‌ره‌تا بزانرێت كامانه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستداندان له‌كاتی گه‌رمای زۆردا. له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ترسی مردنیان لێده‌كرێت له‌كاتی شه‌پۆله‌كانی گه‌رمادا زیاتر بوون كه ئه‌وانیش منداڵان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نه‌خۆشی جیاجیان هه‌یه، به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)ئه‌م ژماره‌یه له‌نێوان ساڵانی (2000-2016) گه‌یشتووه‌ته (125) ملیۆن كه‌س. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارگیرییه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌نێوان ئه‌و ساڵانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسكراون چه‌ندین ڕووداو تۆماركراوه، له‌وانه‌ش شه‌پۆله گه‌رماكه‌ی 2003 له ئه‌وروپا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 70 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌و كیشوه‌ره پیره‌داو له ساڵی 2010شدا هه‌ر به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رماوه له ڕوسیای فیدراڵی كه نزیكه‌ی (44) ڕۆژی خایاند نزیكه‌ی ( 65) هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه جارێكی‌تر ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا ده‌كرێت كه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ژنانی دووگیان و منداڵان زۆترین قوربانییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی گه‌رمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگرییان لاوازه. جگه له‌و كه‌سانه‌ش هه‌ندێكی تر ده‌بنه قوربانی كه دۆخی كاره‌كانیان وایان لێده‌كات له‌به‌ر تینی گه‌رمادا كاربكه‌ن، وه‌ك جوتیاران و ئه‌وانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مانه‌ش هه‌وڵێكی جه‌سته‌یی زۆر ده‌ده‌ن كه وده‌كات پله‌ی گه‌رمای له‌شیان به‌رزبێته‌وه. پله‌ی گه‌رماو له‌ش به‌وپێیه‌ی مرۆڤ زینده‌وه‌رێكه تێكڕای پله‌ی گه‌رمای له‌شی جێگیره، بۆیه له‌شی مرۆڤ به‌ره‌نگاری ده‌كات بۆ پاراستنی پله‌ی گه‌رمای ناوه‌كی كه 37 پله‌ی سیلیزیه، هه‌ربۆیه كاتێك پله‌ی گه‌رمای ده‌ره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه له‌ش هه‌وڵده‌دات ئه‌و پله‌ی گه‌رما زیاده‌یه‌ی ون بكات. له‌مباره‌یه‌وه (داڤرۆن موحه‌مه‌دیڤ)ی هه‌ماهه‌نگكاری ته‌ندروستی ئه‌وروپی له یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی مانگ و خاچی سوور ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ناوه‌كی له‌ش درێژه‌ی كێشا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ده‌ره‌وه، ئه‌مه ده‌بێته جێگه‌ی مه‌ترسی" به‌پێی ئه‌و پسپۆڕه له‌وكاته‌دا دڵ بڕێكی زۆرتری خوێن ده‌نێرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی پێست، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمی ون بكات و بچێته ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌وا، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س له‌وانه‌ی له ژینگه گه‌رمه‌كاندا ده‌ژین پێستیان سوورده‌بێته‌وه. ئاره‌ق هه‌موو كه‌سێك ئاره‌ق ده‌كاته‌وه، میكانیزمی ئاره‌قكردنه‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، به‌ڵام ئه‌وه سوودی كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای ده‌وروبه‌ر هه‌روا به‌رزبێت و له پله‌ی گه‌رمای پێست به‌رزتر بێت. جارێكی‌تر موحه‌مه‌دیف ده‌ڵێت "پله‌ی گه‌رمای سه‌روو 37 پله‌ی سلیزی مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات، له‌و كاتانه‌دا پێویسته ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها ڕاده‌ی (شێ)ش ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت، چونكه له سایه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی تێكڕای ڕاده‌ی شێ له‌ش ناتوانێت ئاره‌ق ده‌ربدات و له دواجاریشدا پله‌ی گه‌رمای له‌ش نزمنابێته‌وه". له‌مباره‌یه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت "به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ده‌وروبه‌رێكه‌وه كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی تێكڕای ئاسایی خۆی تێپه‌ڕاندبێت به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له توانای له‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ناوه‌كی كۆنتڕۆڵ بكات ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك له‌وانه‌ش گرژبوونی ماسولكه‌كان و هه‌ستكردن به ماندوویه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو خۆربردن و تا لێهاتن". كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو شه‌پۆله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه كه دیارترینیان دروستبوونی هه‌ندێك جۆری گرێ و سورهه‌ڵگه‌ڕانی پێسته تا ڕاده‌ی خوێنبه‌ربوونی پێست. له‌مباره‌یه‌وه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانی له به‌ریتانیا ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ماندووكردنی زۆری جه‌سته‌یی، ده‌ماره‌كانی خوێن فراوان ده‌بن و ڕه‌نگه شله‌كان له دیواره‌كانی ئه‌و ده‌مارانه‌وه دزه‌بكه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و شلانه‌و ئاوسانی له پێیه‌كان و قوله‌پێ و لاقدا دروستده‌بێت". هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی شله‌كان به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه هاوڕێیه له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گرفتی زیاتر. نۆره دڵ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له پله‌یه‌كی گه‌رمادا بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبوونی به نۆره دڵێ زیاتر ده‌بێت. له‌مڕووه‌وه (تۆنی ستابز)ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی دڵ له ئوسترالیا ده‌ڵێت "ئاره‌قكردنه‌وه ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش، ئه‌مه‌ش بڕی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌و پێویست به‌وه ده‌كات دڵ به‌هێزتر خوێن پاڵ پێوه‌بنێت بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه خوێنه‌ی كه له ده‌وری له‌ش ماوه". هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێت "له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن و له‌به‌ر ده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نۆره دڵیدان، ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا دۆخی دڵیان خراپتر بێت، به شێوه‌یه‌ك زۆرجار ئه‌و حاڵه‌ته‌یان ده‌بێته جه‌ڵته‌ی دڵ". خۆر بردن جگه له كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌و حاڵه‌ته له‌سه‌ر دڵ و ده‌ماره‌كان، ڕه‌نگه زۆر مانه‌وه له‌به‌ر تینی گه‌رمی خۆردا مرۆڤ توشی خۆربردن بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به چاودێری خێرای پزیشكی هه‌یه. نیشانه‌كانی خۆربردن سه‌رئێشه‌و هه‌ستكردن به گێژبوون و نائارامی نیگه‌رانی و شڵه‌ژان به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و وشكبوونه‌وه‌ی پێست تێكچوونی خێرای ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه خێرا لێدانی دڵ پله‌ی گه‌رمای سه‌روو (40) سیلیزی له‌ش خۆربردن كاتێك ڕووده‌دات كه مێشك و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌رپرسه له ئه‌ركه جه‌سته‌ییه‌كانی وه‌ك ئاره‌قكردنه‌وه نه‌توانێت به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كاندا زاڵ‌بێت. له‌وباره‌یه‌وه جارێكی‌تر خزمه‌تگوزاری نیشتمانی له به‌ریتانیا ده‌ڵێت "خۆربردن ئه‌وكاته ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی كه پله‌ی گه‌رمای له‌ش ده‌گاته سه‌روو (40) پله‌ی سیلیزییه‌وه‌و ڕێگه له خانه‌كان و سیستمه‌كانی له‌ش ده‌گرێت كه ئه‌ركه ئاساییه‌كانیان به‌جێبهێنن". ده‌شڵێت "ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، به‌خێرایی هه‌ناسه ده‌ده‌ن و هه‌ست به سه‌رئێشه ده‌كه‌ن و ده‌شڵه‌ژێن و كارده‌گاته بورانه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر به‌زوویی چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن، ئه‌وا كاره‌كه زۆرتر ئاڵۆز ده‌بێت و ده‌بێته هۆی سستبوونی هه‌ندێك ئه‌ندام له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و دواجاریش مردن". مردن ڕه‌نگه مرۆڤ له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بمرێت ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای ده‌وروبه‌ر له 38 بۆ 42 پله به‌رزبێته‌وه‌و ڕاده‌ی شێش به‌رزبێت، چونكه له‌وكاته‌دا له‌ش توانای ڕاهاتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا نابێت. هه‌ربۆیه باشترین ڕێگه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسی مردن كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌به‌ر تیشكی خۆردا، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ئاوه‌و ناوبه‌ناو ڕاكشان و خاوكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یه. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێنمایی ده‌كات كه پێویسته هه‌موو كه‌س له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا زۆر خۆی ماندوو نه‌كات و هه‌وڵبدات كه‌متر بچێته‌به‌ر گه‌رماو خۆی له چالاكی جه‌سته‌یی ماندووكه‌ر به‌دووربگرێت. هه‌ندێك ئامۆژگاری پێویست *دووركه‌وتنه‌وه له گه‌رما: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستیار بێت به گه‌رما باشتره له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو شه‌پۆله‌كانی گه‌رمادا دووركه‌وێته‌وه له تیشكی خۆر‌و خراپترین كاتیش له‌نێوان یانزه‌ی پێشنیوه‌ڕۆ تا سێی پاش نیوه‌ڕۆدایه. *باشتره ئه‌و شوێنانه‌ی ماڵ كه زۆر تیشكی خۆریان به‌رده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌رده‌و كه‌پره‌وه بكرێنه سێبه‌ر . *پێویسته زوو زوو كه‌سه‌كه به ئاوی سارد خۆی بشوات. *پێویسته له زیاده‌ڕۆیی كردن له خواردنه‌وه كهولییه‌كان دووربكه‌وێته‌وه‌و بڕێكی زۆری شله‌مه‌نییه به‌سووده‌كان بخواته‌وه. *پێویسته له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا جلوبه‌رگی فراوان و كڵاو و چاویلكه‌ی خۆری به‌كاربهێنرێت. توانای ڕاهاتن شوێنه‌واره‌كانی شه‌پۆلی گه‌رما زۆر جێگه‌ی مه‌ترسین و زۆربه‌شیان تۆماركراون و زۆربه‌ی وڵات و شاره‌كان پلانیان داناوه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی، له‌ولاشه‌وه له‌شی مرۆڤ خه‌ریكه پلانی تایبه‌تی خۆی داده‌نێت. تیمێكی توێژه‌ره‌وه له زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه له (105) شاری ئه‌مریكادا بوونه‌ته قوربانی له‌نێوان ساڵه‌كانی (1987 بۆ 2005) و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی گه‌رماوه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه‌مبووه‌ته‌وه. ئه‌و تیمه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه خه‌ڵك ئێستا وشیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی بنه‌بڕ نه‌كراون. ئه‌و تیمه ئاشكرایان كردووه به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكرای پله‌ی گه‌رما به ئه‌ندازه‌ی (2.8) پله‌ی سیلیزی ده‌بێته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانله‌ده‌ستده‌ن به تێكڕای (1.907) له هاوینی هه‌موو ساڵێكدا. ئه‌وان ده‌ڵێن "پێویسته خه‌ڵكی باشتر هۆشیاربكرێنه‌وه بۆ چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌كاتی هاتنی شه‌پۆلی گه‌رماو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له هه‌موو شوێنێكی جیهاندا پارێزراو بن". خاك - كاروان محمد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure