شێوازی مه‌یكه‌پ له هاویندا پێویسته به ساده‌یی بكرێت و شێوه‌ی رووخسارت سروشتی بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له وه‌رزی هاویندا كه‌شوهه‌وا گه‌رمه، پێویسته خانمان به ساده‌یی گرنگی به مه‌یكه‌پ بده‌ن تا رووخساریان ساف و روون بێت، چونكه به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ به تۆخی له كاتێكدا كه‌شوهه‌وا گه‌رم بێت، ده‌موچاوت به‌رده‌وام ئاره‌قده‌كاته‌وه‌و مه‌یكه‌په‌كه‌ت تێكده‌چێت، له‌هه‌مانكاتدا په‌ڵه له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات. سه‌ره‌تا كرێمی دژه‌خۆر به‌كاربهێنه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرێمی دژه‌خۆر دوای 15 تا 20 خوله‌ك كارده‌كاته سه‌ر پێست، بۆیه پێویسته دوای به‌كارهێنانی كرێم 15 تا 20 خوله‌ك چاوه‌ڕێ بكه‌یت، دواتر ده‌ست به مه‌یكه‌پ كردن بكه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له وه‌رزی هاویندا به ساده‌یی مه‌یكه‌پ ده‌كرێت، گرنگی به برۆكانت بده له ڕێگای شێواز‌و ره‌نگكردندا، تا برۆكانت ده‌ربكه‌ون و رووخسارت جوان ده‌ربخات، هه‌روه‌ها گرنگی به به‌كارهێنانی مه‌سكاراو رمێل بده بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنج بخه‌یته‌سه‌ر چاوه‌كانت. له كۆتاییدا سه‌ركوڵمت كه‌مێك په‌مه‌یی كاڵ بكه بۆ ئه‌وه‌ی ساف و بریقه‌دار بێت، هه‌روه‌ها گرنگی به سوراوێكی ناسك و كاڵ بده ئه‌گه‌ر رووخسارێكی سروشتی هه‌ڵده‌بژێریت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ره‌نگی پرته‌قاڵی و سور له وه‌رزی هاویندا گونجاوه. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure