17/8/2019 09:14 AM

ناوی كورته‌ فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵانی ئیسفه‌هان راده‌گه‌یه‌نرێت

ناوەكانی كورتە فیلمە چیرۆكییەكانی وەرگیراو لە بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگەیەنرا.

بەپێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوەكانی كورتە فیلمە چیرۆكییەكانی وەرگیراو لە بەشی نەتەوەیی
و نێونەتەوەیی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگەیەنرا.

دەستەی هەڵبژاردنی بەشی نەتەوەیی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، پێكهاتوو لە "جەواد حاتەمی"، "حوسێن شێخولئیسلامی"، "نادرە توركەمانی"، "سوهەیل موەفەق" و "حامید جەعفەری"، بەرێژەی 10 كورتە فیلمی چیرۆكیان هەڵبژارد كە ناوەكانی ئەوانە بەمپێیەی خوارەوەیە:

كورتەفیلمە چیرۆكییەكانی بەشی نەتەوەیی:
1 ـ "كوڕی دەریا" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی "عەباس جەلالی یەكتا" بەرهەمی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای بەڵگەیی و ئەزموونی.
2 ـ "سورخابی" لە دەرهێنانی "مورتەزا ئاسمانی" و لە بەرهەمهێنانی "مەجید عەباسی".
3 ـ "هەڵووچە وەحشییەكان" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی "فەرید هاشم‌زادە" بەرهەمهێنراو لە رایەڵەی كەناڵی پارێزگای فارس.
4 ـ "زەنگی كۆتایی" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی "حەیدەرعەلی رەحمانی قەهدریجانی" بەرهەمی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران نووسینگەی نەجەف‌ئاباد.
5 ـ "سیفر كەلوین" لە دەرهێنانی "سوبحان واقعی" و "عەلی فەیزی‌پوور" و لە بەرهەمهێنانی "مەهدی سالم" بەرهەمی رایەڵەی كەناڵی ئومێد.
6 ـ "بێز كردن" لە دەرهێنانی "میلاد محەمەدی" و لە بەرهەمهێنانی "حوسێن دارابی" بەرهەمی گروپی هونەریی كات.
7 ـ "چیرۆكی داهاتوو" لە دەرهێنانی "مەیسەم مەلكی پوور" و لە بەرهەمهێنانی "محەمەدحوسێن بزورگی‌راد" بەرهەمهێنراو لە دامەزراوەی سینەمایی عەمار.
8 ـ "بێ سیم" لە دەرهێنانی "محەمەدحوسێن ئەمانی" و لە بەرهەمهێنانی "حوسێن دارابی" بەرهەمی ناجی هونەر و باشگای فیلمی سوورە.
9 ـ "بۆ ئەمیر" لە دەرهێنانی "جەواد حوكمی" و لە بەرهەمهێنانی "محەمەدڕەزا خیرەدمەندان".
10 ـ "هاوكلاسی" لە دەرهێنانی "موجتەبا حەیدەری" و لە بەرهەمهێنانی "حوسێن دارابی" بەرهەمی گروپی هونەریی كات.

هەروەها دەستەی هەڵبژاردنی بەشی نێونەتەوەیی ئەم فیستیڤاڵە پێكهاتوو لە "جەماڵ ئومید"، "محەمەد حەمیدی موقەدەم"، دكتۆر "رائید فەریدزاده"، "فەرزاد ئەژدەری" و "حامید سولەیمان‌زادە"، بەرێژەی 9 بەرهەمی كورتەفیلمی چیرۆكییان لە بەشی نێونەتەوەییدا هەڵبژاردووە كە ناوەكانی ئەوانەش بەمپێیەی خوارەوەیە:

كورتە فیلمه چیرۆكییە‌كانی بەشی نێونەتەوەیی:
1 ـ "زەلكاو" Bog Hole لە دەرهێنانی "تارفین ئایۆرسن" لە وڵاتی نەرویژ.
2 ـ "چەرخ چەرخ" Cycle-Cycle لە دەرهێنانی "یونیچی كانایی" لە وڵاتی ژاپۆن.
3 ـ "ئەوینی سینەما" In Love With Cinema لە دەرهێنانی "عسگەر نۆراكان" لە وڵاتی قێرقیزستان.
4 ـ "نۆ هەنگاو" Nine Steps لە دەرهێنانی "موسێس رۆمێرا" لە ئیسپانیا.
5 ـ "لێرەی" You're Here لە دەرهێنانی "میخائیل پیلیسكۆ" لە وڵاتی رووسیا.
6 ـ "تەپوتۆز" The Dust لە دەرهێنانی "دیل ریدیۆز" لە كۆماری لێتۆنی.
7 ـ "رۆناڵدۆ" Ronaldo لە دەرهێنانی "ریسیپ بێزگۆز" لە وڵاتی توركیا.
8 ـ "كەوشی بزماری" Cleats لە دەرهێنانی "عەبدوڵڵا شاهین" لە وڵاتی توركیا.
9 ـ "مایا" Maja لە دەرهێنانی "ماریانا یانكۆویچ" لە وڵاتی دانیمارك.

سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە بەشەكانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورتە فیلمەكانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمەكانی ئەنیمەیشێنی درێژو كورتە فیلمەكانی ئەنیمەیشێن لە رۆژانی 28ی گەلاوێژ تا 4ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی رێكەوتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی لە دوو بەشی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

خاك -  مەنوچێهر جیهانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved