17/8/2019 09:17 AM

چەندین تۆن گۆشتی ناتەندروست لەناودەبرێن

لە كوشتارگەی سلێمانی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی قوربانی زیاتر بووەو حەوت تۆن گۆشتی ناتەندروستیش سوتێنران.

لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامییەتی سلێمانی لە زاری شاڵاو عارف سەرپەرشتیاری ستافی پزیشكی كوشتارگەی سلێمانی-ەوە رایگەیاندووه: پێنج رۆژ پێش جەژنی قوربان 793 تۆن و 800 كیلۆگرام گۆشتی سوور لە كوشتارگەوە رەوانەی بازاڕەكان كراوە.

ئەماژەی بەوەشكردووە، لە چوار ڕۆژی جەژندا 77 تۆن و 300 كیلۆگرام گۆشتی سور لە كوشتارگەی سلێمانییەوە رادەستی هاووڵاتیان كراوەتەوە كە بۆ قوربانیكردن بەكاریانهێناوە.

وتیشی: بەهۆی دەرنەچوونی لە پشكنینەكان و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان رێگری لە زیاتر لە حەوت تۆن گۆشتی ناتەندروست كراوەو لە شوێنی تایبەت سوتێنران.

دڵنیايیشی دایە هاووڵاتیان كە بە مەبەستی سەلامەتی ئەو گۆشتەی دەگاتە دەست هاووڵاتیان بۆ خواردن، لە كوشتارگەكاندا پێش سەربڕین و پاش سەربڕین و دواتریش پشكنین بۆ گۆشتی ئاژەڵەكان دەكرێت‌، پاش دڵنیابوونەوە رێگەدەدرێت بخرێتە بازاڕەكانەوە.

بۆ رێگریكردن لە هەبوونی گۆشتی ناتەندروست و نەشیاو، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی رێگری لە سەربڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە شەقام و كۆڵانەكان دەكات و لەكاتی هەبوونیدا دەست بەسەر ئاژەڵە سەربڕاوەكەو ئەو پێدوایستیانەی لەو پیشەدا بەكاردەهێنرێت دەگرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكارە یاساییەكان دەكاتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved