گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا له شاری سلێمانی سه‌ردانی كونسوڵی وڵاتی ئێرانیان كرد‌و له‌لایه‌ن ئاغای مه‌هدی شوشته‌ری به‌رپرسی كونسوڵی كۆماری ئێران و ئاغای هاشمی به‌رپرسی كاروباری كلتور‌و كه‌له‌پورو فه‌رهه‌نگی ئێران پێشوازیكرا له به‌شێك له ئه‌ندامانی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا. له‌و سه‌ردانه‌دا باس له كار‌و چالاكییه‌كانی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا كرا، دوای وتووێژكردن كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ یارمه‌تی و كارئاسانی كردن بۆ پرۆژه‌و چالاكییه‌كانی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا. هه‌روه‌ها ئاماده‌سازی كرا بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی فۆتۆگرافه‌رانی كوردستانی باشوور له شاری (تاران) به مه‌به‌ستی پیشاندانی كلتور‌و كه‌له‌پوری كوردستانی باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات، له ئایینده‌شدا فۆتۆگرافه‌رانی ئێران به هاوكاری گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا كاره‌كانیان بهێننه كوردستانی باشور‌و نمایشی بكه‌ن. له كۆتاییدا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان به‌م دیداره ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان دا بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكییه‌كانیان. خاك - ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure