"د.رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به‌م به‌شه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته كرد. "د.رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به‌م رووداوه سینه‌ماییه روونكردنهوهیداو وتی: له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌بیرو به‌رپرسی فیستیڤاڵ، به لایه‌نه زۆره‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه دراو ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به‌كورتی به‌و كارانه‌ی كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مینجار له فیستیڤاڵدا دێته‌دی، ئاماژه بده‌م، پێكهێنانی كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییه كه كۆمه‌ڵێك له فیلمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به منداڵان و مێرمنداڵان له‌م ساڵانه‌ی دواییداو هه‌روه‌ها به‌رهه‌مگه‌لی دیار‌و تایبه‌ت له‌م بواره‌دا له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، هاوكارانی من كۆیانكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ كڕیاره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رنامه‌داڕێژانی فیستیڤاڵه‌كان نمایشی بكه‌ن هه‌تا ئه‌وانیش وێڕای بینین، فیلمه‌كان هه‌ڵبژێرن. سه‌رنجدانی فیستیڤاڵ به بازاڕی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌م هه‌نگاوه له‌پێناو سه‌رنجدانی فیستیڤاڵ به بازاڕی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له‌ته‌نیشت كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییدا بانگهێشتی كڕیاره‌كانی ناوچه‌یی كه سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران بۆیان گرنگبووه، به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه كه لایه‌نه‌كانی هاوبه‌شی كلتوورییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌و هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی و ئاسیای دوور كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه وێڕای بینینی فیلمه‌كانی ئه‌مساڵ، چه‌ندین دانوستاندنیشیان له‌گه‌ڵ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م بواره‌و هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كان له كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییدا هه‌بێت. په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له سینه‌مای منداڵ "د.رائید فهریدزادە" هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شی په‌نێله‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیستیڤاڵ رایگه‌یاند: له‌ته‌نیشت ئه‌م به‌شه‌دا، به یارمه‌تی هاوكارانم ئه‌مساڵ په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شمان به ته‌وه‌ری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ دیزاین كردووه كه له وڵاتانی سێربستان، پاكستان، توركیا، ئه‌ڵمانیا، كۆریای باشوور و روسیا بانگهێشت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ره‌كانیان له‌م په‌نێلانه‌دا ئاماده‌بن. هه‌روه‌ها بانگهێشت كراوه له به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌رهێنه‌ران و كارگێڕانی سینه‌مای ئێران كه له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا چالاكییان هه‌بوو؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه وتووێژ‌و دیمانهگهلێك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئه‌نجامبدرێت. له دوایین رۆژیشدا توانایی سینه‌مای ئێران له بواری ته‌كنیكی و ناوه‌رۆكیدا بڕیاروایه ئاراسته بكرێت. به‌ئامانج كردنی كارگه‌و وۆركشۆپه‌كانی فێركاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌داڕشتن بۆ كارگه‌و وۆركشۆپه‌كانی سی‌ودووهه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه وتیشی: ئه‌مه بوارێكه كه ئه‌مساڵ به به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی زیادكراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌وڵماندا كارگه‌و وۆركشۆپه‌كانی فێركاری كه‌مێك ئامانجدارتر بكه‌ین و بپرژێینه سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو وی ئار، به‌شی حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌ی مه‌جازی له‌بواری فیلم چێكردندا. ره‌خنه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: یه‌كێك له ناوبژیوانانی ئێمه له كۆریای باشوور له‌مباره‌یه‌وه كۆربه‌ندی ده‌بێت، له‌بواری ره‌خنه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا ره‌خنه‌گرێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیپێرشی له ئه‌ڵمانیایه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌بواری ناساندنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له 2 روانگه‌وه عه‌باس كیارۆسته‌می و مه‌جید مه‌جیدی، وانه‌بێژێك له ئه‌رمه‌نستان كۆنگره‌ی ده‌بێت و هه‌روه‌ها به روانگه‌ی په‌ره‌پێدانی بازاڕی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری فیستیڤاڵی كان و به‌رلین ئاماده ده‌بن كه سه‌باره‌ت به بازاڕه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵانه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به‌نیسبه‌ت، جۆربه‌جۆری ناوه‌رۆكی و بابهتییهكی باشمان له‌م بواره‌دا هه‌یه كه به‌رده‌نگه‌كان ده‌توانن به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له بانگه‌وازی فیستیڤاڵدا هاتووه، له كارگه‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ناونووسی بكه‌ن. پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی "درائید فه‌ریدزاده" له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌مساڵ به‌پێی چ پێوه‌رگه‌لێك به‌رهه‌مه‌كانی له‌نێو خوازیاراندا هه‌ڵبژاردووه، وتی: پێوه‌ره‌كان رێك هه‌ر ئه‌وانه‌یه كه له بانگه‌وازی فیستیڤاڵدا راگه‌یه‌نراوه، بابه‌ت گه‌لێكی وه‌كو لایه‌نه‌كانی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه، په‌روه‌رده‌و بارهێنانی منداڵ و مێرمنداڵ له‌بواری جیهانیدا، ئاشتی، ژینگه‌و هتد كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنیش به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ڵبژارد. جۆراوجۆریی فیلمه‌كان و ژانره جۆراوجۆره‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه جۆربه‌جۆری به‌رهه‌مه‌كان به‌نیسبه‌ت خوله‌كانی رابردووی ئه‌م فیستیڤاڵه له‌م به‌شه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟ رایگه‌یاند: ئێمه ویستمان جۆربه‌جۆری فیلمه‌كان و ژانره جۆراوجۆره‌كان له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌مساڵ له‌و ده‌گمه‌ن ساڵانه‌یه كه فیستیڤاڵ جۆربهجۆرییهكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌و نزیك به 42 وڵات به چه‌شنێك به نوێنه‌ره‌كانی خۆیان له فیستیڤاڵدا ئاماده ده‌بن و له‌م لایه‌نه‌وه ئێمه نزیكه‌ی 28 فیلممان له وڵاتانی جۆراوجۆر هه‌یه. ئێمه ته‌نیا گرنگیمان به ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی جوگرافیایی نه‌داوه‌و له ئاسیا، ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، له توركیا‌و ته‌نانه‌ت سه‌نگاپوور كه ره‌نگه كه‌متر به چێژ‌و سه‌لیقه‌ی لایه‌نگرانی سینه‌مای ئێمه بخوات، فیلممان هه‌یه. هه‌روه‌ها به جۆرێك چۆنایه‌تی فیلمه‌كان كه لانیكه‌م رێژه‌یه‌كیان تێدا هه‌بێت، له‌به‌رچاومان گرت كه سه‌باره‌ت به ماوه‌كانی رابردوو چۆنایهتییهكی باشیان هه‌یه. سازكردنی به‌ستێن بۆ به جیهانی بوونی فیلمه‌كانی منداڵانی ئێرانی "د.رائید فه‌ریدزاده" له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه فیستیڤاڵ تا چ راده‌یه‌ك یارمه‌تی به ئاماده‌بوونی جیهانی فیلمه ئێرانییهكانی وه‌رگیراو ده‌دات، روونیكرده‌وه: ته‌نانه‌ت فیستیڤاڵ به‌ستێنێكی شیاوه بۆ بینین و بینران و به بانگهێشتن كردنی میوانانێك كه له‌م بواره‌دا چالاكی ده‌كه‌ن، چ له‌بواری فیستیڤاڵداو چ له‌بواری ئاماده‌بوونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهانی هه‌نگاو گه‌لێك له‌م لایه‌نه‌وه ده‌نرێت. پێگه‌ی تایبه‌تی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له‌بواری جیهانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌ك له مێژووی سینه‌مای ئێران پاش شۆڕش هه‌ڵبده‌یه‌نه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی سینه‌مای ئێران له‌بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ده‌ستپێده‌كات و له‌م بابه‌ته‌وه سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێمه له‌بواری جیهانیدا هه‌میشه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه كه به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تا راده‌یه‌ك پشتگوێ خراوه‌و پێگه‌كه‌ی له جیهاندا تا راده‌یه‌ك كه‌مره‌نگ بووه. به‌دڵنیاییه‌وه فیستیڤاڵ ده‌توانێت به بینینی فیلمه‌كانی ئه‌م بواره‌و ئاماده‌بوونی جیدی تر له رووداوه‌كانی جیهانیدا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌م چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان له فیستیڤاڵه‌كاندا هه‌بێت و هه‌میش بتوانن به‌شێكیان له بازاڕی جیهانیدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه چاوره‌ی چێكردن، به‌رهه‌مهێنان و په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم گه‌لێكی دره‌وشاوه له‌بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا بین كه بتوانن له‌بواری جیهانیشدا بخرێنه‌به‌ر سه‌رنج و گرنگی پێدان. سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ‌و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - كاروان محمد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure