روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی شوتی له پێنجوێن له‌باره‌ی به‌روبومی شوتی له قه‌زای پێنجوێن و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیديۆیی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی شوتی له‌و قه‌زایه، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و رايده‌گه‌یه‌نێت، به‌روبومی خۆماڵی باشتره له به‌رووبومی هاورده. له‌وباره‌یه‌وه شاڵاو جه‌ماڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی شوتی له كێڵگه‌یه‌كی پێنجوێن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه. وتیشی: هه‌موو به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی كه به‌رهه‌مده‌هێنرێت مه‌وادی كیمیایی و ده‌رمانی مێرووه قڕكه‌ره‌كانی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام بێگومان به‌پێی ستانداری جیهانی، بۆیه لیژنه‌كه‌مان له‌سه‌ر جۆری مه‌واده‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و پاشان بۆ رایگشتی ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نين. راشیگه‌یاند: هاووڵاتيانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه به‌روبونی خۆماڵی زۆر له به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه‌كان باشترن و جێی دوو دڵی نین. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure