18/8/2019 07:43 AM

ده‌ست به‌سه‌ر 21 تۆن و نيو هێلكه‌دا ده‌گیرێت

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی سلێمانی، له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیيه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌رجۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو، هێزه‌كانیان توانیان له‌ مه‌رزی باشماخ نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی 17/8/2019 ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (21) تۆن و نیو هێلكه‌ كه‌ به‌ دوو ئۆتۆمبێلی كۆنتێنه‌ر هێنرابوونه‌ ناو هه‌رێم.

به‌پێی بڕیارو ڕێنماییه‌كان هێنانی ئه‌و هێلكانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆ ناو هه‌رێم و ڕوبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كاندا گیرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی.

خاك - ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved