18/8/2019 07:45 AM

فيستیڤاڵی فۆتۆگرافەری کوردستان بەڕێوەدەچێت

فيستیڤاڵ و کەرنەڤاڵی فۆتۆ لە رۆژی جیهانی فۆتۆدا لە شاری سلێمانی و هەولێر بەڕێوەدەچێت.

رۆژی 19-8-2018 لە رۆژی جیهانی فۆتۆدا یەکەمین فستیڤاڵی فۆتۆگرافەری کوردستان لە شاری سلێمانی لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بەڕێوەدەچێت، کە سەعات 6:00ی ئێوارە دەستپێدەکات و تا رۆژی 22ی مانگ بەردەوام دەبێت.

هاوکات هەر رۆژی 19-8-2019 بە دروشمی خۆشەویستیتان بۆ فۆتۆ بڵاوبکەنەوە لە شاری هەولێر کەرنەڤاڵی کوردستان فۆتۆ بەڕێوەدەچێت، کە سەعات 10:30 ی بەیانی لە سەنتەری رۆشنبیری قەڵا بەڕێوەدەچێت و تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved