ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر بە نموونه جەمال نوری زمان بنه‌مایه‌كی زیندووی شیعره، كاتێك به‌ر تێكستێكی ئه‌ده‌بی ده‌كه‌وی، ئیتر چیرۆك بێ یان رۆمان، نۆڤڵێت، شیعر سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كارده‌كاته سه‌ر هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ، زمانی به‌كاربردنی ده‌قه، به‌جورێك زمانی ده‌ق گه‌ر جوان چنرابێ و وشه‌كان هه‌ماهه‌نگیان تێدا، بێ له رووی واتا و ناوه‌ڕۆكی ماناكانه‌وه كاریگه‌ری جێهێشتبێ لای موته‌له‌قی كه له یه‌ك به‌یه‌كی وشه‌كان و دێڕه‌كان و واتاكانیان رابمێنێ، ئه‌وا بێگومان ئه‌و زمانه‌ی به‌كارهێنراوه بۆ چنینی وشه‌كان و رسته شیعرییه‌كان، زمانێكی زیندووه و سه‌رده‌میانه‌یه، شاعیر ده‌ستی بردووه بۆ نووسینی . به واتایه‌كی تر شاعیر، گه‌ر توانیبێتی ته‌متومان به وشه‌كانی بكا‌و له ئه‌نجامدا به‌ر له موته‌له‌قی خۆی دووچاری هه‌ناسه سواری نه‌بێ، ئه‌وا تێده‌گات ئه‌وه‌ی نووسیوێتی زمانێكی ته‌ندروسته و جورێك له جوانی به وێنه گشتییه‌كه‌ی شیعر ده‌به‌خشێ، واته به‌ر له هه‌ر كه‌سێك شاعیر به‌ر ئه‌و جوانییه ده‌كه‌وێ له رێگای زمانی نووسینییه‌وه. كاتێكیش زمانی شیعری ئاوێزانی فه‌نتازیا و خه‌یاڵی پڕ له ئه‌ندێشه‌ی بیر و خه‌ونه‌كانی ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و دنیابینینه جوانه‌مان ده‌داتێ، كه له رێگای هه‌سته‌وه‌ره‌كانمانه‌وه پێمان ده‌گات، دواتر ده‌قه شیعرییه‌كه ده‌بێته خۆراكێكی رۆحی بۆ ژیان و ژیاندۆستی. شیعری لیریك لای ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر هه‌ڵبه‌ته جگه له شاعیرانی قۆناغی قوتابخانه‌ی كلاسیكی شیعری كوردی، كه زۆرینه‌ی شاعیرانی ئه‌و قۆناغه به‌بێ ئه‌وه‌ی تێكسته شیعرییه‌كانیان بۆ گۆرانی نووسیبێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی شیعر له شیعره‌كانیاندا وجودی هه‌بووه، هه‌ر له چنینی وشه و زمانی نووسین و خه‌یاڵ و وێنه‌ی شیعری و جوانی له ده‌ربڕینی هه‌ستی ناخ و گرنگیدانیان به جوانی سروشت و رووتبوونه‌وه‌یان به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌رده‌م ئه‌و عه‌قیده و بڕوا‌و جوانییه‌ی بوونه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی زمانی شیعری‌یان، بۆیه شیعره‌كانیان به‌دیوێكی تردا وێڕای ئه‌وه‌ی شیعره‌كانیان شیعری لیریكی نین به‌ڵام به هۆی ئه‌و جه‌مالیه‌ته‌ی له ده‌قه‌كانیاندا به‌ر هه‌ستمان ده‌كه‌وێ و ده‌مان هه‌ژێنێ بۆیه خزمه‌تیێكی باشیان به‌م بواره كردوه. دواتر زۆرێك له شاعیرانی سه‌رده‌می روانگه، تا ده‌گات به ئێستا له‌م بواره‌دا شاره‌زایانه توانیویانه بره‌و به شیعری لیریك بده‌ن، به نووسینی ده‌قی شیعری كه گوزارشتبێ له ژیان و واقیعی تاكی كۆمه‌ڵ و سه‌رزه‌مینی خۆشه‌ویستی. لێره‌دا ئاماژه به قه‌ڵه‌می یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ین له شیعری لیریك، ئه‌ویش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده كه ناوبراو رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه و پانتاییه‌كی فراوانی هه‌یه و شیعره‌كانی هه‌میشه حزوریان هه‌یه له كردنیان به گۆرانی. زمانی شیعری شاعیر، زمانێكه كه به سانایی ده‌گاته لای خوێنه‌ر و شۆڕده‌بێته‌وه به‌ناو ناخدا، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی زمان ده‌بێته زمانی نووسینی شیعری لیریك، ئه‌و كاته باشتر و به ناسكترین شێوه له به‌رگێكی قه‌شه‌نگدا زمانه شیعری و وشه‌كانی شاعیر له رێگای رسته شیعره‌كانییه‌وه، باشتر تێكه‌ڵ به هه‌ست و سۆزی مرۆڤ ده‌بێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و تێكسته شیعره‌ی بۆ گۆرانی نووسرابێ، جۆره هارمۆنیایه‌ك له نێوان شیعر و ئاواز و موزیك و ئیقاع و ده‌نگدا به‌دیده‌كرێت ئه‌و كاته شاعیر توانیویه‌تی له رێگای خه‌یاڵ و زمانی شیعره‌وه حیكایه‌ته ته‌واو نه‌كراوه‌كانی خۆی ته‌واو بكات و بیگێڕێته‌وه. وه‌ك له‌م تێكسته شیعرییه‌ی شاعیردا به جوانی ته‌وزیف كراوه. ((له رووخساری من مه‌ڕوانه، خۆر له چاوما قه‌ت هه‌ڵنایه كه به‌خه‌نده بۆ تۆ ئه‌دوێم ، قوڵپی گریان له نه‌خمایه نه رووخسارم خه‌نده ده‌گرێ، نه‌فرمێسكم گوڵ ده‌رده‌كا زه‌رده‌خه‌نه‌ش بێته لێوم، دیاره دڵم فریوو ئه‌دا)). شاعیر له‌م تێكسته شیعرییه‌دا، به‌جورێك له برین و زامه‌كانی خۆی گه‌یشتووه و ده‌زانێ له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بۆیه كاتێك چاوه‌كانی به‌ر نیگای دووچاوی پڕ له سیحری جوانی ده‌كه‌وێ كه موخاته‌به‌ی رۆحی ده‌كا، به جۆرێك لێپرسینه‌وه له نیگای چاوانی ده‌كا و ڕێگای پێنادات چاوه‌كانی دڵه‌ی پڕ له زامی له خشته‌به‌رێ . واته شاعیر له ئه‌زموونی عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه به‌ر زامێكی قووڵ كه‌وتووه، وه‌ك خۆی ئه‌و چاوانه ده‌بینێ، كه نیگایان ده‌كات؟ وه‌ك مه‌كسیم گۆڕكی ده‌ڵێت: «هه‌موویان له گۆشه نیگای خۆیانه‌وه دیمه‌نه‌كه ده‌بینن؟ به‌ڵام شاعیر به‌چه‌شنێك زامی عیشق و ئه‌وین دڵی داخ كردووه، رێگا نادا چاوه‌كانی، دڵی به هه‌مان رێگادا بباته‌وه.» بۆیه شاعیریش لێره‌دا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو له گۆشه نیگای خۆیه‌وه دیمه‌نی تراژیدیاكه‌ی ناخی ده‌بینێ. نامۆبوون لای ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شاعیر له ده‌قه شیعرییه‌كه‌یدا وێڕای ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه هه‌ست به برین و زامی عیشقی كاره‌كته‌ری ناو تێكسته شیعرییه‌كه‌ی ده‌كرێ. تووشی ته‌نیایی و گۆشه‌گیریی و جورێك له نامۆبوونی كردووه، به‌جورێك تروسكایی له چاوانیدا نه‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ته نامۆبوون لای شاعیر هێنده‌ی نامۆبوونی ئه‌وین و عیشق و رۆمانسییه‌ته ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نییه به نامۆبوونی فه‌لسه‌فی تا تاك وا لێ بكات تووشی رامان و وردبوونه‌وه قووڵبوونه‌وه‌ی له ناو ناخی خۆیدا بكات. به‌ڵكو نامۆبوونی شاعیر ده‌رئه‌نجامی شكسته‌كه‌یه‌تی له عیشقدا، هه‌ست به‌جۆرێك له حرمان ده‌كات. له‌م تێكسته‌یدا به روونی دیاره: ئاسمانێكم بێ ئه‌ستێره ده‌ریایه‌كم به‌بێ شه‌پۆل وه‌ك په‌یكه‌ری بێ ناونیشان له وێرانه‌ی شارێكی چۆڵ كانی چاوم وشك بووه دڵ و هه‌ستم بیابانه وه‌كو مردوو خۆم ده‌بینم كه بێ خه‌م بم له‌م ژیانه واته شاعیر په‌رۆشی ئه‌وه‌یه یه‌كێك له‌م دۆخه‌یدا بیلاوێنێ و له ئامێزی بگرێ. ئه‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ست ده‌كا بێ جووڵه و سست و شه‌ته‌ك و ماندوو و كه‌وتوو، خۆی ده‌بینێ، بۆیه به‌دیوێكی تردا داوای سۆز و ئه‌وین و باوه‌شی پڕ له سۆزێ ده‌توانێ جووڵه بگه‌ڕێنێته‌وه نیو جه‌سته‌ی، رۆشنایی ده‌گاته‌وه نیگای تێڕوانینی و هیوای لا دروست ده‌بێ.. وه‌ك: پاپلۆ نیرۆدا ده‌ڵێ: «گه‌ر شتێك نه‌بێ له مردن رزگارمان بكات، ئه‌وا لانی كه‌م با خۆشه‌ویستی له ژیانمان قوتارمان بكات .» به‌پێی تێكسته شیعرییه‌كه‌ی، شاعیر ده‌یه‌وێ ئه‌م مه‌سجه بگه‌یه‌نێ . كێش و سه‌روا ، فاكته‌ری سه‌ره‌كییه بۆ شیعری لیریك شیعری لیریك یا شیعری گۆرانی، پشت ئه‌ستووره به خه‌یاڵ و زمان و وێنه‌ی شیعریی و ئیقاع له وشه و هزری نووسین لای شاعیر، به‌ڵام ده‌بێ ده‌قه‌كه به سانایی بگاته گوێی خوێنه‌ر و بیسته‌ر به‌مه‌ش ده‌بێ شاعیر په‌نا نه‌باته به‌ر وشه‌ی ئاڵۆز به‌پێچه‌وانه‌وه شاعیر ده‌بێ په‌نا بباته به‌ر وێنه‌ی جۆراو جۆری شیعری بۆ رازاندنه‌وه‌ی تێكسته‌كه‌ی. كاتێكیش ئاواز دانه‌رێ ئاوازی بۆ داده‌نێ وشه‌كان و دێڕه شیعیرییه‌كان كار ئاسانییان بۆ ده‌كات بۆ دانانی ئاوازێكی خۆش، واته كێش و سه‌روا پاڵنه‌رێكی باشه بۆ به گۆرانیكردنی ده‌قه شیعرییه‌كه، به‌ڵام مه‌رجیش نییه هه‌موو شیعرێكی لیریك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند بڕگه‌یی بنووسرێ به كێش و سه‌رواوه. هه‌ندێك تێكست هه‌یه شیعره‌كه له‌و چه‌شنه شێوازه نه‌نووسراوه و كراوه به‌گۆرانیش. شاعیر له‌م شیعره‌دا له‌سه‌ر شێوازی شانزه بڕگه‌یی نووسیوێتی. شیعری بێ كێش و سه‌روا وه‌ك له‌تیف هه‌ڵمه‌تی شاعیر له دیوانی ئایه‌ته ته‌واونه‌كراوه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ده‌ڵێ: له ئه‌فغانستانه‌وه ژنێك دێ / به شاعیرێك ده‌ڵێ / هاتووم نهێنی شیعری بێ كێش و سه‌روا فێر بم / شاعیره‌كه ژنه‌كه رووت رووت ده‌كاته‌وه / تۆ ئێستا جوانترین شیعری بێ كێش و سه‌روای / له‌و ساوه ژنه‌كه هه‌ر چه‌ند به شاعیره‌كه ده‌گات خۆی رووت رووت ده‌كاته‌وه/ به‌ڵام شاعیره‌كه پێی ده‌ڵی تۆ جوانترین شیعری بێ كێش و سه‌روای/ به‌ڵام ژنه‌كه تا ئێستا شیعری كلاسیكی ده‌نووسێ / فێری نهێنی شیعری بێ كێش و سه‌روا نه‌بووه. واته شیعری بێ كێش و سه‌روا پێویستی به ئازادی نووسین و ئازادی ناخ و دنیابینینی شاعیر هه‌یه كه رۆحی نووسینی تیا ئازاد بێ . ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، توانایه‌كی باشی له بواری شیعری گۆرانیدا هه‌یه و شێركۆ بێكه‌سی گه‌وره شاعیری كورد ئاماژه‌ی به رۆڵی شاعیر كردووه وه‌ك قه‌ڵه‌مێكی شیعری لیریك، به‌ڵام شێركۆ ده‌ڵێ پێویسته ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، شاره‌زایی له موزیكدا هه‌بێ و ده‌نگ و ژێ ده‌نگه‌كان بناسێ بۆ وتنی شیعره‌كانی واته كۆنتاكت دروست بكات له نێوان شیعر و موزیك و ده‌نگدا به‌مه‌ش گۆرانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو دێته به‌رهه‌م وه‌ك ئه‌م به‌رهه‌مه شیعرییه‌ی شاعیر گۆرانیبێژی به‌توانا دیاری قه‌ره‌داغی كردوویه‌تی به گۆرانی و به‌ده‌نگی خۆی چڕیوێتی به‌ڵام به‌داخه‌وه مافی شاعیر هه‌میشه لای گۆرانیبێژان ئه‌و گرنگییه‌ی پێ نادرێ هێنده‌ی گرنگی و په‌یوه‌ست ده‌بێ به چۆنێتی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ی چۆن ده‌كه‌وێته‌وه. بۆ نووسینی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه: -1چاوپێكه‌وتنی شێركۆ بێ كه‌س له‌سه‌ر شیعری گۆرانی. -2دیوانی ئایه‌ته ته‌واونه‌كراوه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له‌تیف هه‌ڵمه‌ت. -3پاپلۆ نیرۆدا وتوێژی ئه‌ده‌بی مجله الپقافه الجدیده عدد 535
خاك-كاروان محمد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure