بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر گۆشت و مریشکی خراپبوو، لیژنەی 3ی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوکاری ئاسایشی گەرەکی مەڵکەندی کۆگایەکی ئامادەکاری خواردن دادەخات. لیژنەی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە هاوکاری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی، له گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نیدا دەستیان بەسەر (120) كیلۆگرام سنگی مریشکی بۆنكردوو له‌گه‌ڵ (12) كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپبوودا گرتووه. به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌و دووباره به‌ستنه‌وه‌ی له به‌فرگردا سنگی مریشکه‌كه خراپبووه‌و بۆنی کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆشت و دوگه‌ی له دروستكردنی خوارده‌مه‌نیه‌كه‌دا به‌كاریهێناوه شیاوی خواردن نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆگاكه مه‌رجی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا قرتێنه‌ره‌كانی (جرج)ی تێدا بینراوه كه خواردن بۆ عه‌ره‌بانه‌ی له‌فه‌و كه‌بابه‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره ئاماده ده‌كات. به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گۆشت و مریشكه‌دا گیراوه‌و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردنی، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure