قائیمقامی سلێمانی به‌دواداچوونی زیاتر بۆ كوالێتی و نرخی زه‌رفی كاغه‌ز ده‌كات و ته‌ئكید له به‌كارهێنانی له بری زه‌رفی نایلۆن ده‌كاته‌وه. به مه‌به‌ستی پشتگیری له به‌رهه‌می كارگه ناوخۆییه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له كوالێتی ئه‌و زه‌رفه كاغه‌زانه‌ی دروستده‌كرێت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كانی دروستكردنی زه‌رفی كاغه‌زی كرد‌و له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند؛ ئه‌وله‌ویه‌تی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نالیۆن پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانه له‌و زیانانه‌ی به‌هۆی مادده‌ی پلاستیك و نایلۆنه‌وه مرۆڤ توشی نه‌خۆشیيه مه‌ترسییه‌كان ده‌كات، بۆیه هه‌رچیمان پێده‌كرێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان ده‌یكه‌ین. وتيشی؛ بڕیاری به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌شێك له نانه‌واو فڕنی سه‌مونه‌كان پابه‌ندن به به‌كارهێنانی له‌بری زه‌رفی نایلۆن. وتیشی؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زه‌رفی كاغه‌ز له (دار)ه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها دۆستی ژینگه‌یه‌و به‌خێرایی له خاكدا شیده‌بێته‌وه، هه‌وڵیشمانداوه ئه‌و زه‌رفی كاغه‌زه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ نان و سه‌موون هه‌مان نرخی زه‌رفه نایلۆنه‌كه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به بارگرانی بۆ گیرفانی هاووڵاتیان، له‌هه‌مانكاتیشدا ناهێڵین به‌وهۆیه‌وه نرخی نان به‌رزببێته‌وه. له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زه‌رفی نایلۆنی له نانه‌واو سه‌مونخانه داوه. خاك - كاروان محمد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure