19/8/2019 09:39 AM

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كچه‌ خاوه‌نكارێك مۆم دروستده‌كات

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی له‌ سۆشیال میدیا پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌ردانی كچه‌ خاوه‌نكارێكی كردووه‌.

قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: خۆشحاڵ بووم به‌ بینینی هودا خان، خاوه‌نی كۆمپانیای مۆمی لاله‌ له‌ هه‌ولێر. كاره‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌.

ده‌شڵێت: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ ده‌بینم ژنێك خاوه‌نی كۆمپانیاو كاری خۆی بێت له‌ كوردستان. شانازی ئه‌وه‌شم پێبڕا كه‌ خۆم مۆمێك بۆ خۆم دروستبكه‌م.

قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: به‌ڵێنم پێدان به‌پێی توانا پشتیوانی خۆی و خاوه‌ن كاری بچووك و مامناوه‌ندی وه‌ك خۆی بین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خاوه‌ن كۆمپانیا بچووكه‌كان له‌ كوردستان لاببه‌ین.

خاك -كاروان محمد









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved