كۆڤان سەرۆكانی مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی
تەوژمێكی گیرانەوەی سینەماتیكی نوێ لەچەشنی سینەمای بێدەنگ(Silent film)بەتایبەت لەنێو فلمە ژانراییەكان بەدیدەكرێت زاڵكردنی ئەم گیرانەوەی سینەمایی (cinematic narration) لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا لە نێو چەند فلمێكدا تێبینی دەكرێت بۆ نموونە فلمی(a quite place) لەدەرهێنانی جۆن كراسینسكیی وفلمی (Hush) لە دەرهێنانی مایك فلەنگن وفلمی (the silence) لە دەرهێنانی جۆن لیۆنێتی و چەندین فلمی تر.. فلمی( A quiet place ) بەبودجەی نزیكەی٢٠ ملیۆن بەرهەم هاتووەو داهاتی نزیكەی٣٥٠ملیۆن دۆلارە یه‌كێك له‌و چەشنە فلمانە‌ی بەدەر لەوەی پاڵێوراوی ئۆسكاربوو بۆ دەنگسازی و له نزیكەی ٣٤ فێستیڤاڵی تری فلم دا لە چه‌ند پولێنێكی جیاواز پالێورا و خەڵاتی بەدەست هێنا ولەنێویاندا باشترین سیناریۆ. شوێنێكی بێده‌نگ ، فلمێكی بێده‌نگیی سینه‌مایی بێده‌نگی "مۆدێرنه"، به‌پێچه‌وانه‌ی فلمه ژانڕییه‌كان به‌تایبه‌ت فلمی ترسناك كه ده‌نگ و میوزیك باشترین ماكی جۆڵاندنی هه‌ستی وه‌رگره وراچڵه‌كاندنیه‌تی، ئەم فلمە كەمتر بایەخی داوە بەو لایەنە ، وكەمترین دایالوگی تیایە ئەگەرلەهەندێ شوێنیش داهەبێت دایالوگ نازاره‌كیە، بە واتایەكی تر ده‌نگی ئه‌كته‌ر هیچ رۆڵ وبه‌هایه‌كی ئه‌وتووی نییه، و بە هەمان شێوە میوزیك وكاریگەرییە دەنگیەكان لاوەكین، بەرینتر بڵێن هاوشێوەی سینەمای كلاسیكی بێدەنگ فملێك یبێدەنگە. فلمەكە چیرۆكی خێزانێك ده‌گێرێته‌وه له‌سه‌رده‌می جیهانی پاش كارەساتی مرۆیی (post apocalyptic)، جیهانێكی كپ و خامووشكراو بەدەست جۆرە دڕەندەیەكەوە كە هەستەوەری بیستنی زۆربەهێزە بەكەمترین جۆڵە و نزمترین دەنگی بۆنەوەرەكان بەئاگا دێت پەلاماریان دەدات ، بە واتایەكی ترلەم جیهانەدا ده‌نگی تۆ ده‌نگی مردنتە. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگ بۆ نێو سینه‌ما وهاوتاكرنی(Synchronization) دەنگ له‌گه‌ڵ وێنه‌ی جۆڵاو له ناوه‌راستی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م جۆره ترسێك لای ده‌رهێنه‌ران و ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما درۆستكرد (كە ئه‌و سه‌رده‌مه به‌و فلمانه‌یان ده‌وت(talking pictures) پێیان وابوو ده‌نگ له‌بایه‌خی”هونه‌ری” فلم كەم ده‌كاته‌وه. بەڵام ده‌نگ، ئاخاوتن به‌دایالوگ ومۆنۆلۆگ و میوزیك وكاریگەرییە دەنگییەكان ..هتد پاڵنەرێكی سەرەكی زیاتر دروستكردنی ریالیتی و دراماتیزەكردنی چیرۆك و رووداوەكانی سەر سكرینە گەورەكەن و بە تایبەتله ناو فلمی ترسناك و هەست بزوێن، بۆ نموونە له سینه‌مای كلاسیك‌دا (هیچكۆك) به‌پادشای ئه‌و جۆره دەرهێنەرانە داده‌نرێت كه زۆرتر‌ین میوزیك و كاریگه‌رییه ده‌نگییەكانی له‌فلمه‌كانیدا به‌كار دەهێنا بۆئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئاڵۆز‌و دروون شله‌ژان لای وه‌رگر دروست بكات. یەكێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی فلمی شوێنێكی بێده‌نگ خۆدی ئه‌كته‌ر(Millicent Simmonds)ه كه له فلمه‌كه دا رۆڵی (Regan) كچێكی نابیست ده‌گێرێت و پاش له‌ده‌ستدانی برا مناڵه‌كه‌ی له دۆخێكی ده‌روونی خراپدایه، (Millicent) كه بە راستیش نابیسته به چواره‌م نووسه‌ری فلمه‌كه داده‌نرێت ( له‌پاش هه‌ریه‌كه لە برایان وودز وسكۆت بێك به‌هاوبەشی لەگەڵ جۆنكراسینسكیی ده‌هێنه‌ر- نووسراوه) به‌وپێیه‌ی ئه‌زموونی راسته‌قینه‌ی ژیانی له‌فلمه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌كراوه وسودێكی زۆر له جیهانی نابیسته‌كان (كۆمیونیكه‌یشنی ئاماژه‌یی) وشێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان وەرگیراوە. هێما و ئاماژه‌كانی نێو فلمەكە ئه‌وەت پێ دەڵێن ئه‌گه‌ر درنده‌كانیش له فله‌كه‌دا نه‌بن تەنانەت ئەگەر بنچینه‌ی ئایدیای فلمه‌كه‌ش بگوردێت هه‌ر فلمێكی بێده‌نگ ده‌بوو چونكه پاش ئه‌وه‌ی له دۆخێكی تراژیدیای یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌مرێت بێده‌نگی باڵ ده‌كێشێت به سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و چیترگفتووگۆ لە نێوان ئەندامانی خێزانەكە نامێنێت وەكمێتافوریك بۆ په‌ژاره و كەسەری له‌ده‌ستدانی كوره مناڵه‌كه‌یان.لەم نێوەندەدا (رێگان) پێیوایه مردنی براكه‌ی لە ئەستۆی ئەو دابوو ،بۆیە جۆرە هەستێك لای دروست دەبێت كە هەم لێخۆشبوو‌ن و هەم زرگاربوون لێی ئەستەمە .وه‌ك له هێڵی چیرۆكی فلمه‌كه‌ش دا بەدی دەكرێت گەڕانەوە بۆئه‌وه‌ی چی روویداوە له گوشه‌نیگای رێگانەوە بەرجەستە دەكرێت بەمشێوەیەش په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆز لە نێوان خۆی وباوكی دێتە ئاواراوە كە رێگان پیێ وایە چیتر خۆشەویست نیە لە ناو خێزانەكەی. رزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌و دڕندانە ، كۆتای فلمه‌كه نییه به‌ڵكو كڕۆكی چیرۆكی فلمه‌كه دەگوڕدرێت بۆ په‌یوه‌ندی نێوان (رێگان) وباوكی، پاكردنه‌وه‌ی رۆحی خۆی له‌وهه‌سته تاوانكارییەی كە پێی وایە مردنی براكه‌ی لە ئەستۆی ئەو دابوو بەتایبەت نەبوونی هەستەوەر بیستن ، بۆیە لە گۆشەنیگای ریگانەوە بینەر لە پێگەی نابیستێكەوە خۆی دەبینێتەوە و هەست بەو كەشە كپ و ماتە دەكات. ئەگەر لە سەر بنەمایی تیوری (ژانڕا) راڤەكردن بۆ فلمی (A quiet place) بكرێت ، كه‌می/نه‌بوونی ده‌نگ له فلمەكە دا بایه‌خی گێڕانەوەی سینه‌ماتیكی كە (هەستی بینین زاڵە) بەهێزتردەكات وتەحەدایەكی گەورەیە بە تایبەت بۆ بە پرۆسەی بینیسازیی (visualization ) رووداوەكان هەر لە سیناریۆ تا وێنەكرتن. دواجار ئەم فلمه دەبێتە ته‌حه‌دایەكی مەزن بۆ گیرانه‌وه‌ی سینه‌ماتیكی وێنه‌یی كە زیاتر له ستایلی (چاپلین)ی كلاسیكی- بێ ده‌نگ نزیكە نەك هەستبزوێنی (هیكچوك)ی . تێنینی:- ئەمە كورتەیەكە لە نووسینێكم بۆ پڕۆژەیەكی شیكاری فلم، هیوادارم سوودی هەبووبێت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure