ڕۆژى 19-8-2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبووه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به خوێندن و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌رده‌كات و بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش هه‌ردوو وانه‌ی بیركاری و زانست به زمانی ئینگلیزی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ده‌قی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: - هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردوو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كان تایبه‌ت به قۆناخی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، كه له ساڵی خوێندنی 2015 – 2016 وه ده‌ستیپێكردووه، هاوكات بڕیاردرا بۆ گرنگیدان به خوێندنی زمانی ئینگلیزی، راوێژ‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری زمان له زانكۆكانی كوردستان بكرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه. - پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا بورهان عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی پێوه‌ری چاودێری پێویست. - پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له راوێژكاران: بورهان عه‌بدوڵڵا عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان مه‌ریوان به‌گۆك و به‌كر كه‌ریم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2012 و رێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2016 باخچه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگا ناحكومییه‌كان. - رێگه‌نه‌دان به كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و په‌یمانگه پیشه‌ییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تی پیشه‌ییان پێدراوه، ناكرێت بیناكانیان به‌كاربهێنن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وانه‌كانی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن. - پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكار بورهان عه‌بدوڵڵاو ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ره‌حمان، شیلان خه‌لیل جونێد، جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021. - پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به دانانی بانكی پرسیاره‌كان تایبه‌ت به ئه‌زموونه‌كانی قۆناخی 12ی ئاماده‌یی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان و ئه‌ندامییه‌تی كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان. كه پێویسته له ماوه‌ی چوار مانگدا كاره‌كانیان ته‌واوبێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure