پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، شه‌پۆلێكی گه‌رما ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار ده‌كرێت. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه له دووشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما ڕوو له زیادبوون ده‌كات و تا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كۆتایی دێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure