به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رجه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌باب و برژاوی میران داده‌خات. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، كه‌باب و برژاوی میران داده‌خرێت. وتيشی؛ خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاوكردۆتهوه و جارێكی‌تر له به‌فرگر عه‌مباری كردۆته‌وه، به‌مه‌ش به‌های خۆراكی له‌ده‌ستده‌دات و زیان به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نییه ده‌خۆن. وتیشی؛ خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران ئه‌و شیشه‌ی بۆ برژاندن به‌كاریهێناوه ره‌ش و ژنگكردوو بووه كه رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژه‌نگ له له‌شی مرۆڤدا ده‌نیشێت و سیستمی به‌رگری له‌ش تێكده‌دات، بۆیه پێویسته به وریاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كانزایانه بكرێت كه بۆ خوارده‌مه‌نی به‌كاریده‌هێنرێت. ئاماژه بهوهشكرا؛ نهۆمی ژێرزه‌مینی كه‌باب و برژاوی میرانی وه‌ك كۆگای عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌كاریهێناوه كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه، بۆیه به بریاری قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بەكارهێنانی گۆشتی بەستوو بۆ قیمە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی لەبەر بەلەدیەكە دادەخات. لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی پەلەوەری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی تایبەت بە فرۆشتنی (مریشك و ماسی و گۆشتی سور)ی بەستوو پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبووەو گۆشتی بەستوی بۆ قیمە بەكارهێناوە كە ئەمەش رێگەپێدراو نیه، هەروەها بوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان (مشك و جرج) لە شوێنەكەدا هۆكارێكی ترە بۆ داخستنی شوێنەكە. هەر بەپێی راگەیەنراوەكەش، لە شوێنەكەدا دەست بەسەر 48 كیلۆگرام گۆشتی بەستوو لەگەڵ مەكینەیەكی گەورەی قیمەكردندا گیراوەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا. لە ئێستاشدا بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت تا پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure