20/8/2019 12:14 AM

شەش گیای سروشتی بۆ دابەزاندنی رێژەی شەكر لە خوێندا

زۆرینەی ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، گرنگییەكی زۆر دەدەن بە گەران بەدوای ئەو گیا سروشتیانەی دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی شەكر لە خوێنیاندا.

كەناڵی العربیە لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بە شەش جۆر لەو گیا سروشتیانە داوه كە دەبنە هۆی دابەزاندنی رێژەی شەكر كە ئەمانەن:

1- سیر: سیر ماددەی ئەلیسینی تێدایە، كە لە پێكهاتەی كبریتیشدا هەیە، ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی كلوكۆز لە خوێندا.

2- شمڵی

3- زەنجەفیل: دەبێتە هۆی چالاككردنی كاری ئەنسۆلین لە جەستەداو دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵ.

4- نەعنا

5- دارچینی: دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی مژینی سودە خۆراكیەكان لە جەستەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر خەرجكردنی كلوكۆز بەرێژەی %20.

6- خۆراكی (الكركم): ئەم خۆراكە زیاتر لە هیندستان هەیە كە لە رەگی خۆراكە سروشتیەكانی تردا هەیە، دەچێتەوە سەر خێزانی زەنجەفیل، ئەمیش دەبێتە هۆی دابەزاندنی هەوكردن لە جەستەدا كە بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە توشی نەخۆش دەبێت، هەوكردنیش كاریگەری دەبێت لەسەر كارەكانی ئەنسۆلین لە جەستەدا.


خاك - س: mbc




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved