له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌مریكا له‌باره‌ی ژنانی دووگیان، ده‌ركه‌وتووه كه باڵای ژنان كاریگه‌ری هه‌یه له كاتی دووگیانی‌دا، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ژنانه‌ی باڵایان كورته پێش كاتی خۆیان منداڵیان ده‌بێت و منداڵه‌كانیان بچوكترن له‌چاو منداڵێكی ته‌ندروستی ئاسایی. له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌باره‌ی باڵای ژنانی دووگیان، نزیكی 3485 ژنی دووگیان به‌شداریان كردووه، له ده‌رئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه باڵای دایكه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ژنانی باڵا كورت له كاتی دووگیانی‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه پێش كاتی خۆی منداڵه‌كه‌یان له‌دایكببێت. پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه ژنانی باڵا كورت زیانیان هه‌یه بۆ ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی له‌ناو سكیدا گه‌شه ده‌كات، چونكه به‌پێی پێویست گه‌شه ناكات، له‌هه‌مانكاتدا كێشی كۆرپه‌كه‌ی كه‌مه له‌كاتی له‌دایكبووندا. هه‌روه‌ها پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه به‌هۆی كه‌می كێشه‌وه ئه‌و منداڵه له‌گه‌ل گه‌یشتن به ته‌مه‌نی سه‌رو 18 ساڵ، توشی چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure