د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكا بۆ زانستی خۆراك و هاوكات ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكا بۆ پزیشكی وه‌رزش، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سووده‌كانی ترێ. له بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه به كۆمه‌ڵێك رێنمایی گرنگ دراوه، ئه‌وانیش: *سووده ته‌ندروستییه‌كانی ترێ گه‌لێك زۆرن بۆ له‌شی مرۆڤ و هه‌ر ڕه‌نگه‌و جۆرێك له ترێ تایبه‌تمه‌ندی و كه‌ڵكی جیاوازی هه‌یه، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: 1-پاراستنی ته‌ندروستی دڵ: له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان. 2-یارمه‌تی دابه‌زینی كولیسترۆڵی خراپ له خوێن و پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر له مادده ژه‌هراوییه‌كان. 3-ڕۆڵی هه‌یه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕه‌بۆو نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. 4-خۆپاراستن له شێرپه‌نجه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ڤلاڤینویدو دژه‌ئۆكسانه‌كانی تر. 5-به‌هێزكردنی مووه‌كانی قژو پاراستن له سپیبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ. 6-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكه و سیسی ده‌موچاو. 7-چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاككردن و پاككردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراوییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات. 8-چاره‌سه‌ركرنی كه‌می مادده‌ی ئاسن و كه‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی. 9-پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزكردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وكوێری و زۆر نه‌خۆشی جیاوازی چاو. 10-ڕێگریكردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌رو به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی. 11-خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و گرژبوونی ماسولكه‌كان. 12-بۆ خانمانی دووگیان و كۆرپه‌له‌ی ناوسكی زۆر به‌كه‌ڵكه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به فۆلیك ئه‌سیدو مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین ( B6 ) . 13-یه‌كێكه له خۆراكه گرنگه‌كان بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و كێش و باڵای ته‌ندروست. 14-ڕۆڵێكی باشی هه‌یه له خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی به‌رزی فشاری خوێن، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پۆتاسیۆم. كۆمه‌ڵێك ڕێنمیایی گرنگی تر كه پێویسته بیزانن: 1-نه‌خۆشی شه‌كره: پێویسته ڕۆژانه یه‌ك كوپی زیاتری لێنه‌خورێت و پێویسته ترێی كشمیشی نه‌خورێت و باشتره ترێی سپی و سوور بخورێت وه‌ك ترێی سادانی و تایه‌فی؛ به‌ڵام ناوكی ترێ به‌ته‌نها به‌سووده بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا. 2-له‌كاتی ڕێجێم و زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی: پێویسته ڕۆژانه دوو كوپی زیاتری لێنه‌خورێت و پێویسته ترێی كشمیشی نه‌خورێت. 3-پێویسته پێش خواردنی جوان بشۆرێته‌وه چونكه ترێ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی تۆزێك به‌زه‌حمه‌ت له به‌كتریاو مادده كیمیاییه‌كان پاكده‌بێته‌وه. 4-پێویسته له‌كاتی قورحه‌ی گه‌ده‌و هه‌ندێك جۆری به‌ردی گورچیله باشتره ترێی سپی نه‌خورێت. 5-له‌كاتی سكچوون پێویسته نه‌خورێت و به شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش بخورێته‌وه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure