لەدووتووێی 220 لاپەڕەدا کتێبی (سەرهەڵدانەوەی پۆپۆلیزم) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی کۆمەڵێک نووسەرەو ئاسۆ کەریم کردویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: پۆپۆلیزم وەکو دیاردەیەکی سیاسی نوی و زادەی هەلومەرجی ئەمڕۆی دنیا و قەیرانەکانی نییە، راستە پۆپۆلیزم لەبەرگێکی نوێ و فۆرمی جیاوازدا دەرکەوتۆتەوەو گەڕاوەتەوە، بەڵام بەنددیوارییەکی لەگەڵ فۆرمەکانی ئاخیرو ئۆخری سەدەی نۆزدەم و ناوەڕاستی سەدەی بیستەمیشدا هەیە. بەکورتی ناکرێ تاکە فاکتەرێکی وەک فاکتەری ئابووری، یان هۆکاری جیهانگیریی و ترس و بیم لێی، گەڕانەوە و هەڵکشانی پۆپۆلیزم شرۆڤە بکا. بەڵکە کۆمەڵێ هۆکار لەپشت ئەم دیاردەیەن. لەوما پێویستمان بەلێکدانەوەیەکی بەرهەست و کۆنکرێت هەیە لەهەر وڵاتێکدا.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure