21/8/2019 09:31 AM

له‌باره‌ی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستانـه‌وه‌

له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان كراوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ به‌ به‌شداری فۆتۆی 150 فۆتۆی 100 فۆتۆگرافه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌شداریان كردبوو، كرایه‌وه‌.

فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان و فۆتۆگرافه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.

فێستیڤاڵه‌كه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی دێت كه‌ به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه‌وه‌ ڕێكخراوه‌.

خاك - ئا/ كاشان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved