له بابه‌تێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كردووه كه پێویسته له‌لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه ڕاست بكرێنه‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی ڕابردوودا چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵه له شێوازی خواردن و شیرپێدانی منداڵان له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌رده‌وام دووباره‌ده‌بێته‌وه كه زیان به ته‌ندروستی منداڵان و گه‌شه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت، كه وا پێویسته ڕاستبكرێنه‌وه به زووترین كات: ئه‌وانیش: 1-پێدانی شیر له‌ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه یان شیری دایك پاش ته‌مه‌نی دوو ساڵ: پێویسته دوای دوو ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیر له‌ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه نه‌درێت به منداڵ، ته‌نانه‌ت شیری دایكیش. 2-پێدانی كۆمه‌ڵێك جۆری میوه‌ی دیاریكراو به منداڵ: زۆرن ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه ئه‌ڵێن منداڵه‌كه‌مان ته‌نها مۆز یان پڕته‌قاڵ یا یه‌ك دوو جۆر میوه‌ی تر ئه‌خۆن، له‌كاتێكدا لای هه‌مووان ئاشكرایه ئه‌وجۆره میوه هاورده‌كراوانه له‌ڕووی به‌ها خۆراكییه‌كانه‌وه هیچ كاتێك ناگه‌ن به میوه خۆماڵیه‌كانی وه‌ك ترێ و هه‌رمێ و هه‌نارو گۆیژو هه‌نجیر... هتد. 3-پشتبه‌ستن به شروب و ده‌رمانی مه‌ڵتی ڤیتامین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاتێك منداڵه‌كه ئیشتیهای كه‌م بێت له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م خواردنی منداڵه‌كه. 4-به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌هه‌وكردن (ئه‌نتی بایۆتیك) له‌كاتی هه‌ڵامه‌ت و په‌تاو ئه‌نفلۆنزا. پشتگۆیخستنی كورتی باڵا‌و كه‌می كێشی منداڵ و دواكه‌وتنی تا چه‌ند ساڵێك به پاساوی هه‌مه‌جۆره‌وه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure