هه‌وكردنی رێڕه‌وی میز یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان، زانستی پزیشكی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه به‌زۆری خانمان توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن وه‌ك له پیاوان، به‌ڵام به‌گشتی زۆرجار هه‌وكردنی گورچیله هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توشبوون به‌م حاڵه‌ته. له گرنگترین نیشانه‌كانی هه‌وكردنه‌كه بریتییه له: 1-هه‌بوونی تا، كه زۆركات له‌رزیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. 2-زۆر میزكردن، به شێوه‌یه‌ك زووزوو میز ده‌كات و زۆرجار له‌گه‌ڵ میزه‌كه‌یدا خوێنی پێوه ده‌بێت. 3-بوونی ئازار له ناوچه‌ی حه‌وزی خانمان و ده‌وروبه‌ری كۆم له پیاواندا. 4-گۆڕانی ره‌نگی میز بۆ په‌مه‌یی كاڵ. 5-هه‌ستكردن به ئازاری میزه‌ڵدان یان به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كه‌له‌كه. 6-زۆرجار ره‌نگی میزه‌كه زه‌ردی تۆخ ده‌بێت و بۆنی ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure