ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا تاكه چالاكی بووه كه مرۆڤ خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌مێرووه‌كانیش كشتوكاڵ ده‌كه‌ن و زۆر پێشتر له مرۆڤیش ئه‌و كاره‌یان كردووه. به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه چه‌ند جۆرێكی مێرووله‌ی ناسراو به مێرووله‌ی (گه‌لا بڕ) زۆر پیش‌تر له مرۆڤ كشتوكاڵیان كردووه و وه‌ك پیشه‌یه‌كی خۆیان له‌و كاره به‌رده‌وام بوون. پیشه‌ی كشتوكاڵكردن له لای ئه‌م جۆره مێروولانه بریتیه له‌گه‌شه‌پێدانی چه‌ندین جۆری كه‌ڕوو و هه‌روه‌ها ده‌رمانی قڕكه‌ری نه‌خۆشیی !! ئه‌م مێروولانه گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كان ده‌بڕن و پاشان ده‌یبه‌نه ناو نشینگه‌كانیان تاوه‌كو به‌هۆیه‌وه گه‌شه به‌و جۆره كه‌ڕووانه بده‌ن كه خۆیان پێوستیانه بۆ خواردن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌ڕووانه دووچاری چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه بۆیه مێرووله‌كان توانیویانه له ڕێگه‌ی پێداكردنی چه‌ندین جۆری به‌كتریای تایبه‌ته‌وه به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و كه‌ڕووانه‌دا زاڵ بن ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی لێسانه‌وه‌ی كه‌ڕووه‌كان و پێداكردنی ئه‌نزیمێكی تایبه‌ت كه ڕێگه له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌گرێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure