نه‌وزادی موهه‌ندیس* •كورته‌یه‌كی مێژوویی : دۆزینه‌وه‌كه‌ی توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی هێنری بیكریل بۆ چالاكی تیشكه سروشتیه‌كان له سه‌ده‌ی 19 دا بوارێكی نوێی كرده‌وه له زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و بنچینه‌ی ئه‌و چالاكیه‌ش بریتیه له گۆڕانی توخمه هه‌بوه‌كان له سروشتدا وه‌كو یۆڕانیۆم و ڕادیۆم بۆ توخمه كیمیاویه‌كانی تر به‌بێ كاریگه‌ری ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ تیشكدانه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌كاندا له‌و تیشكانه‌ی كه كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر پلێتی فۆتۆگرافی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تیشكی ڕووناكی دروستیده‌كات.ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه هه‌ردوو زانای ژن و مێرد بێر و ماری كۆری كردیان و ئه‌و كاره ته‌واوكاریانه‌ش كه ڕه‌زه‌رفۆرد ئه‌نجامیدان كه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كرداری گۆڕانی ئه‌تۆمی دروستكراوی ئه‌نجامدا له ساڵی 1919دا. ئامێرێكی دروستكرد بۆ ئاشكراكردنی ناوكه تیشكده‌ره‌كان به‌هۆی جایجه‌ر و مۆله‌ره‌وه و دۆزینه‌وه‌ی پێكهاته گرنگه‌كان بۆ ناوكی كه بریتین له نیۆترۆن كه له‌لایه‌ن شادویك و بوزیترۆن له‌لایه‌ن ئه‌ندرسۆنه‌وه دۆزرانه‌وه و ڕێگه‌ی بنچینه‌یی بۆ ژماره‌لێدانی گه‌ردیله‌كان یان دۆزه‌ره‌وه‌كانی تیشك كه له‌لایه‌ن بانیس و هه‌فسه‌وه دانران،هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی چالاكی تیشكدانه‌وه‌ی دروستكراو واته توانای به‌رهه‌مهێنانی ناوكی تیشكده‌ر كه له‌سروشتدا نین به‌هۆی فریدریك وایرین جۆلیت_كوری،و ئه‌و كاركردنه‌ی كه هان و شتراسمان و هێتز پێی هه‌ڵسان و به‌تایبه‌تیش په‌رتبونه‌وه‌ی ناوكی یۆرانیۆم.له‌كۆتایشدا هه‌ستانی فه‌رمه‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به به‌ستن و كارپێكردنی یه‌كه‌م كوره‌ی یۆڕانیۆم له شیكاغۆ له‌ساڵی 1942دا. هه‌موو ئه‌و كارانه بریتین له به‌ردی بناغه له مێژووی چالاكی تیشكدانه‌وه و به‌مه‌ش ژماره‌ی ناوكه تیشكده‌ره‌كان زیادیان كرد له 200 ناوكی تیشكده‌ره‌وه له ساڵی 1937 وه بۆ 1300 ناوكی تیشكده‌ر له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردوودا كه نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان به‌شێك له ملیۆن له چركه‌دا بۆ ملیۆنان ساڵ هاتوچۆده‌كات. له‌ئێستادا به‌كارهێنانی ناوكه تیشكده‌ره‌كان سه‌رجه‌می لقه‌كانی توێژینه‌وه‌كان له‌بواری پزیشكی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ له‌خۆده‌گرێت وه‌ك توێژینه‌وه‌كانی كارلێكه كیمیاویه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به كیمیای زینده‌یی و توێژینه‌وه‌كانی دۆخی ڕه‌قی له فیزیادا،هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ناوكه تیشكده‌رانه به‌كاردێن له زۆرێك له وڵاتاندا بۆ پێوانه‌كردن و به‌سه‌رداچونه‌وه‌ی ئاستی شله‌مه‌نیه‌كان و پێوانی بارسته له یه‌كه‌ی ڕووبه‌ردا یان (( بۆ پێوانه‌ی ئه‌ستوری)) له كارگه‌كانی دروستكردنی كاغه‌ز و كارگه‌كانی دروستكردنی پلێته كانزاییه‌كاندا و ڕێگه‌كه‌ش پشتده‌به‌ستێته سه‌ر هه‌ڵمژینی تیشكه تێپه‌ڕبوه‌كان له میانه‌ی ئه‌و توخمانه‌ی كه ده‌ویسرێت تاقیبكرێنه‌وه،به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش تیشكده‌ره‌كانی بێتا و گاما به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و پێویسته پابه‌ندبین به ماوه‌ی دیاریكراو له‌نێوان ماوه‌ی تیشكدان و توخمی ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا،ئه‌م ڕێگایه‌ش هاوبه‌شی ده‌كات له زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنان بۆ كرێكاره‌كان و پێشخستنی پڕۆسه‌كانی به‌رهه‌می ئۆتۆماتیكی. ڕاڤه‌كردنی پڕۆسه‌كانی زینده‌یی بۆ ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌كانیش، هه‌روه‌ها كێشه و گرفته‌كانی به‌رگریكردنی نه‌خۆشیه‌كان و زیادبوونی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان و دیاریكردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌تایبه‌تیش ناسینی لوه پیسه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان و توێژینه‌وه‌ی دیارده سروشتیه‌كان له زه‌وی و ئاو و هه‌وادا،و دیاریكردنی ته‌مه‌نی پێكهاته جیۆلۆجیه‌كان و خوێ كانزاییه‌كان و پاشماوه‌ی شارستانێتیه كۆنه‌كان و ته‌نه كشۆكه‌كان كه له بۆشایی ئاسمانه‌وه دێن و ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه و بڕیاردان و ڕێكخستن له كرداره پیشه‌سازیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ناوه‌كی بۆ توخمه كانزا و گڵێنه‌ییه‌كان و پاراستنی خۆراك و به‌سته‌ره و دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كان لێی كه سیفاتی زۆرباشیان هه‌یه كه ده‌گونجێت بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنراو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تیشكانه‌ی كه ده‌رده‌چن له ناوكه تیشكده‌ره‌كانه‌وه،هه‌روه‌ها بۆته هۆكارێكی گرنگ له دیاریكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان و به‌كارهێنانی به‌سه‌ركه‌وتوویی له كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و تێپه‌ڕبوونی تیشكه‌كانی كۆباڵت60 بۆ خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و وه‌ستانی گه‌شه و شیكردنه‌وه‌ی خانه‌كان. •كرداره‌كانی شیبونه‌وه • شیبونه‌وه‌ی تیشكی Decay Radioactive زانای فه‌ڕه‌نسی بیكوریل له ساڵی 1896دا ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه كه هه‌ندێك له‌خوێكانی یۆرانیۆم به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی تیشك ده‌رده‌كه‌ن كه پشتنابه‌ستێته سه‌ر دۆخی فیزیاوی و كیمیاوی یۆرانیۆم.مادام كۆری ناوی ئه‌و دیارده‌یه‌ی نا ((كه هه‌ندێك كات ده‌ناسرێت به لێكهه‌ڵوه‌شان یان نه‌مانی تیشكی Radioactive Decay ناوی چالاكی تیشكدانی سروشتی)). له‌م دواییانه‌دا ده‌ركه‌وت كه 3 جۆر له‌و تیشكانه هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌چن،وسه‌رچاوه‌ی ئه‌و تیشكانه‌ش بریتیه له ناوكی گه‌ردیله.زانا ڕه‌زه‌رفۆرد جۆری یه‌كه‌می له‌و تیشكانه ناسیه‌وه و ده‌ركه‌وت كه بریتیه له ناوكی هیلیۆم كه پێكدێت له 2 پڕۆتۆن و 2 نیۆترۆن و ناویلێنا تیشكی ئه‌لفا Alpha Ray، به‌ڵام جۆری دووه‌م له‌لایه‌ن بیكوریله‌وه ناسرا و بریتیه له ئه‌لكترۆنی خێرا و ناویلێنا تیشكی بێتا Beta Ray،فێلاردیش جۆری سێیه‌می ناسیه‌وه كه بریتیه له تیشكی كارۆموگناتیسی له‌ره‌له‌ر به‌رز ناوی لێنا تیشكی گاما Gamma Ray،ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا و له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه جێبه‌جێكران ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پێشكه‌وتنی فیزیای نوێ. وه‌ك باسمانكرد ئه‌و تیشكانه له ناوكه‌وه به‌رهه‌مدێن به‌هۆی ناجێگیریه‌وه به‌هۆی نه‌گونجان له نێوان ژماره‌ی پڕۆتۆنه‌كان و نیۆترۆنه‌كانی ناوی كه وایلێده‌كات هه‌ڵبوه‌شێت بۆ توخمی سوكتر و زیاتر جێگیر.شیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆم ڕووده‌دات له ناوكی توخمه قورسه‌كاندا(( قورس‌تر له ڕه‌صاص)) ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی وزه‌ی په‌یوه‌ستی نێوان ناوكه‌كانی.وه‌ك پێشتر باسمانكرد هه‌ندێك له‌ناوكی توخمه‌كان ناجێگیرن و دواتریش هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ جێگیربون ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی شیبونه‌وه‌ی و ده‌ربازبوون له به‌شێك له پێكهاته‌كانی.ئه‌و شیبونه‌وه ئۆتۆماتیكیه به‌سراوه‌ته‌وه به بوونی وزه‌ی گشتی بۆ سیسته‌می كۆتایی( ناوكه نوێكان( كه‌متر له وزه‌ی گشتی بۆ سیسته‌می سه‌ره‌تایی(ناوكه بنچینه‌ییه‌كان))،هه‌ركاتێك ئه‌وه به‌رده‌ستبوو ئه‌وا ڕه‌نگه گریمانه‌ی ڕوودانی ئه‌و شیبونه‌وه‌یه هه‌بێت و هه‌ركاتێك جیاوازی نێوان هه‌ردوو وزه‌ی دوو سیسته‌مه‌كه((سه‌ره‌تایی و نوێكه))گه‌وره بوو ئه‌وا گریمانه‌ی زیاتر ده‌كرێت بۆ ڕوودانی ئه‌و گۆڕانه ئۆتۆماتیكیه‌ی ناوكه‌كان. *ئه‌ندازیاری شاره‌زا سه‌رچاوه : ======= •پێگه جیاوازه‌كانی ئه‌نته‌رنێت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure