بەھۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی خۆماڵی، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی پەیوەند دادەخات و خاوەنەکەی روبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە. جوانە علی سەرۆکی لیژنەی پەلەوەری سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەھۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی گۆشی خۆماڵی بە ھاووڵاتیان و بوونی گۆشتی بێ‌ناونیشان (بێمۆر)، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دوکانی گۆشتفرۆشی پەیوەند لەبەر بەلەدیەکەی شاری سلێمانی دادەخرێت. وتی؛ خاوکردنەوەو دووبارە بەستنەوەی گۆشتەکە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، جگەلەوەی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش و خۆماڵی فێڵێ بازرگانيیەو یاسا سزای توندی بۆ داناوە. وتیشی؛ بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی پەیوەند دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خات. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتـێرنه‌ری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو رایگه‌یاند؛ به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان و هه‌بوونی گۆشتی بێمۆرو به‌ستوو، لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی ئازادی له گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار داده‌خات. وتی؛ یه‌كێك له سه‌رپێچییه‌كانی گۆشتفرۆشی ئازادی، هه‌بوونی گۆشتی به‌ستووه، به نرخی گۆشتی فرێش و خۆماڵی به هاووڵاتیانی فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش (غش تجاری) فێڵێ بازرگانییه‌و یاسا رێگری لێده‌كات و سزای توندی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وتیشی؛ گۆشتفرۆشی ئازادی گۆشتی بێمۆری فرۆشتووه، به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان رێگری له فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه له كوشتارگه پشكنینی پێش و پاش سه‌ربڕین و دواتریش جارێكی‌تر پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌مه‌ش گومانی هه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كانی لێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ (مرۆژه‌ڵییه‌كان). راشیگه‌یاند؛ خاوه‌نه‌كه‌ی پێشتر گۆشتی به‌شێوه‌ی قیمه ئاماده‌كردووه كه سه‌رچاوه‌ی گۆشته‌كه نادیاره‌و نازانرێت گۆشتی چ جۆره ئاژه‌ڵێكه یاخود گۆشتی فرێش بووه یان به‌ستوو، دانانی گۆشتی قیمه‌كراو زوو تێكده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی رووبه‌ری به‌رهه‌واكه‌وتنی فراوانتره بۆیه رێگری له ئاماده‌كردنی قیمه ده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر داوای كڕیاره‌كه گۆشته‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت به قیمه. نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد؛ سه‌رپێچییه‌كی تری گۆشتفرۆشی ئازادی له گه‌ره‌كی هه‌واری شار، نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه كه بنه‌مای هه‌موو پیشه‌یه‌ك وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌ی، بۆیه رێگری له هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكه‌ن. هه‌روه‌ك وتیشی؛ به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی ئازادی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، شوێنه‌كه‌شی ناكرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان جێبه‌جێده‌كات. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure