جگه له سووده‌كانی تری.. په‌تاته بۆ نه‌خۆشی شه‌كره زیانبه‌خشه
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه نابێت په‌تاته بخۆن، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته بزانیت سووده‌كانی په‌تاته چین. خواردنی په‌تاته سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكهاتووه له چه‌ندین ڤیتامینی سوودبه‌خش وه‌ك ڤیتامین سی و بی شه‌ش، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی توانای مرۆڤ له‌كاتی جوڵه‌كردندا، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا مرۆڤ به خواردنی په‌تاته چه‌وری دروست ده‌كات. پزیشكان ده‌ڵێن كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌تاته چه‌وری دروست ده‌كات و سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی توانای مرۆڤ، بۆیه خواردنی په‌تاته سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزشه‌وانن یان به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌ن، به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له وه‌رزشكردن چه‌وری له جه‌سته‌دا كۆنابێته‌وه‌و به ئاسانی چه‌وری ده‌توێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا په‌تاته ئه‌و هێزو توانایه ده‌به‌خشێت كه بۆ وه‌رزشكردن پێویسته. پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه بۆیه خواردنی په‌تاته بۆ ئه‌و كه‌سانه زیانبه‌خشه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه په‌تاته چه‌وری زۆر تێدایه، له‌هه‌مانكاتدا خواردنی په‌تاته كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه هاوسه‌نگی نه‌خۆشی شه‌كره تێكده‌دات له كاتێكدا به به‌رده‌وامی گرنگی به خواردنی په‌تاته بده‌یت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure