د.مه‌حمود محه‌مه‌د سادق پزیشكی پسپۆڕی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی مله‌خڕه (نیكاف) و تێیدا نیشانه‌كانی ڕوونكردووه‌ته‌وه. دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان، چه‌ندین نه‌خۆشی ڤایر‌وسی زیاتر بڵاوده‌بنه‌وه‌و باوتر ده‌بن. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه ڤایرۆسیانه مله‌خڕه‌یه یاخود گوێ ڕه‌په (هه‌وكردن و هه‌ڵئاوسانی لیكه ڕژێنه‌كان)، كه نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌یه له‌ڕێگای كۆكه‌و پژمین له كه‌سێكی توشبووه‌وه بۆ كه‌سێكی تر یان به‌هۆی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ئه‌و نه‌خۆشه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌نێوان ته‌مه‌نی 5-14 ساڵ ده‌بینرێت. نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه سه‌ره‌تا بریتییه له: *به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی *ژانه‌سه‌ر *ڕشانه‌وه *ئازاری له‌ش و ماسولكه‌كان *پاشان هه‌ڵئاوسانی لیكه ڕژێنه‌كان (به‌تایبه‌ت لیكه‌ڕژێنی نێوان گوێ و شه‌ویلگ) ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وانه‌یه یه‌ك لا یان هه‌ردوولا بگرێته‌وه‌و منداڵی توشبوو هه‌ست به ئازار ده‌كات له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت كاتی قسه‌كردنیش. هه‌ركاتێك ئه‌و نیشانانه ده‌ركه‌وتن پێویسته نه‌خۆش ببرێته لای پزیشكی منداڵان بۆ چاره‌سه‌ری پێویست. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure